یەکێتی لە لوتکەی هەڵوێست و جوامێریدا هەڵوێستی ئەمڕۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەلایەن بەڕێز کاک کۆسرەت جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی و بەڕێز د.بەرهەم جێگری دووەم و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، ئەنجومەنی ناوەندو فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان، بەرز دەنرخێنین و جێگەی سوپاس و ڕێزی بێ پایانمانە.
خۆتان دەزانن لەرابردودا، ڕێکەوتنی یەکێتی لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەسەر بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینە ئیمزاکرا، بەڵام پارتی بەشێوازی کارکردنی خۆی بۆلەباربردنی ڕێکەوتنەکە چەندین ڕێکاری خەڵەتاندنی گرتەبەر، هەمووشی لەپێناو کەمکردنەوەی دەستەڵاتی یەکێتی و پێگەی خۆی لە#کەرکووک# ناوچەکانیتر....
بڕیاری ئەمڕۆی یەکێتی و بەشداری نەکردنی فراکسیۆنەکەمان، لەدەنگدان بەسەرۆکی هەرێم، لەلایەک بەمانای ئەوەدێت کەرکووک و یەکێتی دوانەیەکی لێک دانەبڕاوون هیچ هێزێک ناتوانێ لێکیان دابڕێ، لەلایەکیتریشەوە یەکێتی سەلماندی کەلەپێناو خزمەت بەڕێبازەکەی مامی گەورەو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، سازش ناکات...
بویە دەبێ پارتی و هەموو ئەوانەی لەپەراوێزی پارتیدا، دانەخۆرەکراوون، بزانن کەخەیاڵێکی نەزۆکە هەرچی ویستیان بەبێ یەکێتی دەستەبەری کەن، هەربۆنمونە هەڵوێستی ئەمڕۆ لەلوتکەی جوامێریدا، لەبەهای سەرۆکی هەرێم و قوڕسایی لەسەرئاستی ناوخۆو دەرەوە کەم دەکاتەوە.
یەکێتی هێزێکە حیسابی خۆی لەسەرە، دنیا دەزانێ ڕۆڵی لەجەنگی #داعش# و پارێزگاری لەدەسکەوتەکانی حکومەتی هەرێم لەچ ئاستێکدا بووە
ئیتر چۆن دەکرێ بەخەیاڵی خاویان، یەکێتی لەنەخشەی حوکمرانی داهات و شار بەدەر بکەن.
بژی یەکێتی
سڵاو لەگیانی شەهیدان
شەکاوەبێت ئاڵای سەوز
مەڵبەندی ڕێکخستنی 24ی ڕاپەڕین
#28-05-2019#