نووسینی: برەین تریسی:
وەرگێڕانی: ئەبوبەکر شیوەڕەزی
نوسەر : براین ترەیسی.
وەرگێڕ : ئەبوبەکر شیوەڕەزی.
بابەت : گەشەپێدانی مرۆیی.
لاپەڕە : 277
نرخ : 2000 / دوو هەزار دینار.
پەخشانگە : ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان.
ساڵی چاپ : 2019 ی میلادی.
ئەم کتێبە لە 10 بەش پێکهاتووە، لە هەر بەشێکیش دا بابەتەکانی ناوی بەش بەش کراون و بە زمانێکی سادە و بێ گرێ باس کراون و دوور لە هەموو درێژکردنەوەیەک کە ببێتە هۆی بێزاری خوێنەر.
لێرەدا کاتێک کتێبەکە دەخوێنێتەوە، کۆمەڵێک پرسیار ڕووبەڕووت دەبێتەوە، وەک : ئامانجت چییە؟ بەرەو کوێ دەڕۆی؟! پلانت هەیە؟...
هەر دێڕێکی ناو کتێبە لەسەر ئەزموونێکی زۆر نوسراوەتەوە.
نوسەر دەڵێ : هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی من ئەوەبووە کە شتەکانم لەسەر کاغەز نوسیوە و، شوێنیان کەوتوم.
دەتوانین بڵێین وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە :-
هۆکاری سەرکەوتن چییە؟ وە بە پێچەوانەشەوە.
چۆن بیرکردنەوەیەکی باشمان هەبێ؟
کاریگەری ئینتەرنێت و تەلەڤیزیۆن چییە بەسەر توانای داهێنانی مرۆڤ، لایەنە خراپەکانی چین؟
بۆچی ڕێژەی کەسانی سەرکەوتو کەمترە ؟ ئەوان چی دەکەن کەسانی شکست خواردو نایکەن؟[1]