پاکیچی تەندروستی ددانەکان دیارییەکی ڕێباز فاوەندەیشن بوو کە خۆی لە دابینکردنی فڵچە و مەعجونی ددان و خاولی و چیرۆکێک لەبارەی پاکڕاگتنی ددانەکان و هەندێک ڕێنمایی گشتی لەبارەی تەندروستی ددانەوە لە خۆدەگرت. ئەم پاکیچە بەسەر زیاتر 350 منداڵی هەردوو باچخەی ساوایانی (مەستان و سارا) لەناو سەنتەری شارۆچکەی #هەڵەبجە#ی تازە لەڕۆژانی 21 و 22 ی تشرینی دووەم، 2017 دا لە دوو بۆنەی جیاوازدا دابەشکران. هەر لەو دوو بۆنەیەدا، پزیشکێکیش بە هاوکاری ڕێباز فاوندەیشن بانگێشت کرابوو بۆ پشکنینی ددانی ئەو منداڵانە و ڕێنمایی پێویستیان لەبارەی چۆنێتی پاراستنی ددانەکانیاوە پێدرا[1].
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,653 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!