مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان #پژاک# بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی #کۆماری کوردستان# ڕایگەیاند، کۆماری کوردستان زیاتر لە 11 مانگ نەیتوانی بژیەت و بەهۆی گەلێک فاکتۆری ناوخۆیی کە نەیانهێشت کۆماری کوردستان پێگای خۆی پتەوتر و بەربڵاوتر بکات تا بەرگەی هێرشەکان بگرێت، هاوکات بەهۆی سیاسەتی نێودەوڵەتی و سات و سەودای ناوبەینی دەوڵەتی ئێران لەگەڵ ڕوسیا و ئامریکا، کۆماری کوردستان هەڵوەشێندرایەوە و ڕێبەرانی کۆمار و سەرۆک کۆماری کوردستان پێشەوا قازی موحەمەدیشی لەگەڵ، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە سێدارەدران.
پژاک ئاماژەی بەوەکرد، پێشەوا قازیش لە دوا قسەکانیدا پێداگری لەسەر ئەم دوو خاڵە دەکات یەک: یەکبگرن و یەکگرتوو بن. دوو: باوەڕ بە داگیرکەر مەکەن.
ڕاگەیەنراوەکی پژاک بەم شێوەیەیە:
سەرەتا لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا، ئەو بۆنە مێژوویی و گرنگە لە تێکڕای گەلەکەمان پیرۆز دەکەین و هاوکات سڵاوی خۆمان ئاراستەی هەڵمەتی ڕاپەڕینی هەنووکەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین.
ڕون و ئاشکرایە کە نەتەوەی کورد وەک یەکێک لە نەتەوەکانی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکێک لەو گەلە ڕیشەدارانەیە کە تێکۆشانی بەردەوامی بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەروەری پەیرەو کردووە. بەتایبەت لە سەدساڵی ڕابردوودا، گەلێک نمونەی تێکۆشان و خۆڕاگری گەلی کورد تۆمار کراون. لەلایەکیترەو بەبۆنەی پێگەی ژئۆپلۆتیک، دەولەتمەندییە مادی و مەعنەویەکانی و هاوکات بەهۆی خسڵەتەکانی کۆمەڵگای سروشتی لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا، کە دەتوانێت ببێت دینامۆی دموکراتیزەکردنی هەرێمەکە، ئەوەیش ئەوشتەیە کە سیستەمی سەرمایەداری و داگیرکاری نایهەوێت، بەردەوام لە ڕێگای دەوڵەتانی داگیرکاری کوردستان و بە پاڵپشتی و چاوپۆشی هێزەکانی سەرمایەی جیهانی، هەوڵدراوە ئەو تێکۆشانەی گەلی کورد تێک بشکێندرێت و پێش لە گەیشتنی بە ئارمانجەکانی بگیردرێت. ئەو هێزانەیش بۆ گەیشتن بەو ئارمانجەیان بەردەوام هەوڵی تێکدانی تایبەتمەندی کەسایەتی و کۆمەڵایەتی گەلی کوردیان داوە و هەوڵیانداوە بۆ بێ ئاکام هێشتنەوەی ڕەنج و تێکۆشانی کەسایەتی و کۆمەڵگای شۆڕشگێڕی کورد، کاراکتری دژەشۆڕش و لەمپەر لەبەر سەرکەوتنی شۆڕشی گەلی کورد، لەناو کەسایەتی و کۆمەڵگای کورد دا، بخولقێنن.
یەکێک لەو خاڵە گرنگانەی مێژووی گەلی کورد، کە هەم جێگای شانازی و هەم مژاری پێداچوونەوەی ئێمەیە، ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە #مەهاباد#، لە ڕۆژی 2ی ڕێبەندانی 1324ی هەتاوی بوو. وەک دەزانرێت لە سەروبەری شەڕی جیهانی دووم، لەنێو دەوڵەت نەتەوەی داگیرکەری ئێران دا، کەلێن و بۆشایەک هاتە ئاراوە و دەرفەتێکی تر بۆ ڕزگاری و ئازادی نەتەوەی کورد و وڵاتی کوردستان ڕەخسا. نوخبەی کورد و کۆمەڵگای کورد، لەگەڵ هەموو لەمپەرە دەرەکی و ناوخۆیەکان، هەوڵیاندا ئەم هەلە بقۆ#سنە#وە. ئاواکردنی کۆمەڵەی ژکاف هەوڵێکی ڕەوا و لەجێی خویدا بوو بۆ خۆبەڕێکخستن کردن و خۆ تەیارکردن بۆ قۆستنەوەی ئەو هەلە. بەڵام بەهۆی کاراکتەری دونیای دەسەڵاتداری و داگیرکاری، بەتایبەت سەردەمی سەرمایەداری، ڕێگە بە چارەسەری یەکلایەنەی ئیرادەی گەلان نادرێت و بەردەوام ئەو هێزانە دەستێوەردانی ڕەنج و ڤینی گەلان دەکەن، تێکۆشەرانی ئەوکاتەی کۆمەڵەی ژکاف بەهۆی دەرک کردن بەم ڕاستیە و بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ دۆخی هەیی (وضعیت موجود) و ڕئال پولوتیک، بە پێ پەیوەندی و خواستی یەکیەتی سۆڤیەت پێکهاتەی ڕێکخستنی و سیاسی خۆیان لە کۆمەڵەی ژکافەوە، دەگوازنەوە بۆ حزبی دموکراتی کوردستان و لەو چوارچێوەدا کارو خەباتی خۆیان ئاراستەی ڕاگەیاندنی ستاتۆیەکی گشتیتر وەک کۆماری کوردستان و پێکهێنانی ڕێکخراوی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و سەربازی گشتگیرتر لە پێکهاتەی حزبی دەکەن. لە ڕاستیدا ئەوە بۆخۆی گاوێکی ئەرێنی هەنگاوی کۆماری کوردستانە کە هاوکات لەگەڵ ئەوەی دەیەوێت حێزب ڕۆڵی پێشەنگایەتی بگێڕێت، بەڵام بە دروستکردنی ڕێکخراوی ناحێزبی نایەوێت هەموو جومگەکان لەلایەن حێزبەوە قۆرخ بکرێن.
وەک دەزانرێت کۆماری کوردستان زیاتر لە 11 مانگ نەیتوانی بژیەت و بەهۆی گەلێک فاکتۆری ناوخۆیی کە نەیانهێشت کۆماری کوردستان پێگای خۆی پتەوتر و بەربڵاوتر بکات تا بەرگەی هێرشەکان بگرێت، هاوکات بەهۆی سیاسەتی نێودەوڵەتی و سات و سەودای ناوبەینی دەوڵەتی ئێران لەگەڵ ڕوسیا و ئامریکا، کۆماری کوردستان هەڵوەشێندرایەوە و ڕێبەرانی کۆمار و سەرۆک کۆماری کوردستان پێشەوا قازی موحەمەدیشی لەگەڵ، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە سێدارەدران. بێگومان بۆ ئەوڕۆی ئێمە و تێکۆشانەکەمان گرنگە کە کۆماری کوردستان هەم وەک شانازییەک ببینین و خاوەن لە میراس و سمبولەکانی دەربکەوین و کین و نفرەتی خۆمان لەبەرانبەری داگیرکاری بەهۆی قڵاچۆکردنی کۆماری کوردستان قووڵتر بکەینەوە و هاوکات لە لاوازییەکانی کۆماری کورستان کە نەیتوانی بەردەوامی بە عومری خۆی بدات لێبکۆڵینەوە و وەک پێداچوونەوەیەک بە مێژووی خۆماندا دەستی لەسەر دانین.
دوو خاڵی سەرەکی کە دەتوانین لەو بوارەدا لە بەرچاوی خۆمان زەقی بکەینەوە و وەک وانەیەک لە چارەنووسی کۆماری کوردستان بۆ ئەوڕۆی گەلەکەمان بە بنەمای بگرین، ئەوەیە کە بەرلە هەرشتێک ڕاز و هێزیی سەرکەوتن و ڕزگاری یەکگرتنە و هاوکات ڕەواندنەوەی وەهم و باوەڕی لە بەرانبەر داگیرکەر لە مێشکی خۆمانە. وەک دەزانرێت پێشەوا قازیش لە دوا قسەکانیدا پێداگری لەسەر ئەم دوو خاڵە دەکات یەک: یەکبگرن و یەکگرتوو بن. دوو: باوەڕ بە داگیرکەر مەکەن.
لە کۆتاییدا لەگەڵ پێرۆزکردنی ساڵوەگەڕی کۆماری کوردستان، هاوکات کین و نفرەتی خۆمان لەبەرانبەری داگیرکاری دوپات دەکەینەوە و دڵنیاین بە ڕۆحی هەڵمەتی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆتاییدا سەرکەوتن هی ئێمەیە و کەوتن و چۆکدانان هی داگیرکەرانە. هاوتەریب جارێکیتر دەستی یەکگرتنمان سەرەتا بۆ هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتیەکانی نەتەوەکەمان و هاوکات هەموو لایەنە سیاسی و مەدەنیەکانی کوردستان درێژدەکەین و پێداگری خۆمان لەسەر پێویستی یەکیەتی نەتەوەیی دووپات دەکەینەوە.[1]
#21-01-2020#