بانگەوازێکی بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی شاری #هەولێر#ی خۆشەویست
داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە سەردانی پرسەی خوالێخۆشبووان(فتاح حمد صالح) و (فاطمە ڕحمان حسین) لەگەڕەکی کارێزان لەڕۆژی شەممەی 21ی 3ی 2020 و 23ی 3ی 2020 یان کردووە بە زووترین کات سەردانی سەنتەری چارەسەری کۆڕۆنا(فریاکەوتنی ناوند) یاخود پەیوەندی بەتیمەکانی فریاگوزاری 122 بکەن بەمەبەستی دڵنیابوون بەئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی تایبەت بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
لەپەراوێزی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لەپەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەرواری 2ی 3ی 2020 لێژنەی باڵای فەتوای هەرێم و #وەزارەتی ئەوقاف# و ژووری ئۆپەڕاسیۆن بڕیاریدا بەڕاگرتنی ڕێوڕەسمی پرسە بۆ کەمکردنەوەی بەریکەوتن، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەی هەموو ڕێنماییەکان دوو بنەماڵەی شاری هەولێر هەڵسان بەدانانی ڕێوڕەسمی پرسە لەگەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر لە ڕۆژی شەممەی 21ی 3ی 2020 بووە هۆی ئەوەی(32)کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە ببن، تاوەکو ئەمڕۆ 5ی 4ی 2020 کەدەکاتە ڕێژەی نزیکەی ٪35ی کۆی تووشبووانی شاری هەولێر، لەبەربەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بڕیارماندا بەهەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی ڕووبەڕووبوونەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر لەڕێگای داواکاری گشتی ڕێککاری یاسای لەبەرمبەر هەردووبنەماڵەی ئاماژەپێکراو دەگرینەبەر.
داوا لەهاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن.
د. بژار موسی علی
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
#05-04-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!