ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای سەندیکای پزیشکان لە ڕۆژی 16ی 4ی 2020، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی #گەرمیان# بە هاوبەشی ڕێکخەر و نوێنەرایەتی سەندیکای ناوبراو لە گەرمیان، بڕیاری ڕێگەپێدانی کارکردنی بۆ کلینیکی (عیادەی) پزیشکان لە بەرواری 18ی 4 دەرکرد، بەم مەرجانەی خوارەوە:
1. کردنەوەی نۆڕینگەکان لە کاتژمێر 2 بۆ 5ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.
2. لە هۆڵی چاوەڕوانی نۆڕینگەکە، لە سێ نەخۆش زیاتری لێ نەبێت و نێوانی هەر یەکەیان دوو مەتر کەمتر نەبێت.
3. پزیشک گاونی لەبەر بێ و دەستکێشی لەدەست بێت و ماسکی بەستبێت.
4. نەخۆش یەک هاوەڵی لەگەڵ بێت و هەردوکیان ماسکیان بەستبێت.
5. ڕۆژانە نۆڕینگەکە تعقیم بکرێن.
6. لە (15) پانزە نەخۆش زیاتر نەبینرێت لە (1) یەک ڕۆژ دا.
7. ئەم بڕیارە نۆڕینگەی پزیشکانی سۆنار و ددانیش دەگرێتەوە، بەڵام سەنتەرەکانی جوانکاری ناگرێتەوە.
بە هیوای سەلامەتی هەموو لایەک.
راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان
#17-04-2020#