تێکۆشانی گەلی کورد بەهۆی فشارە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە، له قۆناغێکی هەستیار دایە، کردەوە جیهانییەکانی سیستمی سەرمایەداری و دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان، لەدژی ژیانی کۆمەڵایەتی، ئابوری، سیاسی و کلتوری گەلان، بەتایبەت لە ئێران، سەرڕێژی کردووە و گەیشتووەتە سنوورێکی هەڕەشەئامێزی و مەترسیدار، مەترسی شەڕ و کۆمەڵکوژی هێشتا هەڕەشە لە کوردەکان دەکات، کۆمەڵگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخێکی زۆر قەیراناوی و هەڕەشەئامێز دایە و تەقینەوەی سۆنامی لێکەوتەی قەیرانە ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسیی و سەربازییەکانی وڵاتێکی بە سەربازی کراو، بە توندی هەڕەشە لە ئاسایش و تەندروستی توێژەکان دەکات و بەرەو دواوە دەیانبات، هەرچەند بەپێی ئەرکە مرویی و سیاسییەکان، هۆشدارییە جدییەکان بە پێویست دەزانین، بەڵام هیوا بە هەڵویستێکی کردەوەیی، گەرەنتی ژیانی گەلەکەمان دەکات.
ئ. سەرمایەدای بە نیشاندانی هەژمونی پوچەڵی بە کۆمەڵگاکان، دەستێوەردانی هەموو کارێکی کۆمەڵگای دیموکراتی دەکات و ئام دەستێوەردانە لە ئاستێکی جیهانی بەڕێوە دەچێت، بەڕێوبەرانی گەلانیان کۆیلە و کۆمەڵگایان بە توندی گۆشەگیر کردووە، هەر ئەم عەقڵییەتە ژەهراوییە، ڕێبەر ئاپۆشیان لە گۆشەگیری هێشتووەتەوە.
ب. توندوتیژی دژی ژنان بە توندی و قورسی لەلایەن کۆمەڵگای ڕەگەزپارێز و لیبراڵیستی دەوڵەت و سەرمایەدارییەوە، لە پاڵ قەیرانە ناوچەیی و جیهانییەکان بەردەوامە، ژنان هێشتا کۆیلە و سەرکوت دەکرێن، بێگومان دۆخی ژنان، نیشاندەری ڕاستی دۆخی گشی کۆمەڵگایە، لەم کابوسە جێهانییەدا، پێویستە پێوەرەکانی خانەوادەی ئازاد، دیموکراتی و ئەخلاقی لە بەرامبەر دەوڵەت و نمونەی خانوادەی دەوڵەتیدا بەهێز بکرێت و دۆخی دیموکراتی و ئازادی ژنان لەلایەن کۆمەڵگاوە بەرز بکرێتەوە.
ت. لە گەردەلوولی قەیرانی جیهانیی لێکەوتەی پەتای کۆرۆنا، سیستمی سەرمایەداری نیولیبراڵ، بە جارێکی دیکە پشتڕاستکردنەوەی ئەم خاڵە کە؛ لە جیهانی ئێستادا جێگای هاوڵاتی و مشتەری گۆڕدراوە و تەنها ئەوەی بتوانێت خەرجی چارەسەری و تەندروستی خۆی بدات، دەتوانێت بژیت، ئەو پەڕی بێ چاووڕوویی خۆیی پیشاندا و هەوڵدەدات، نەوەی نوێ بە گوێڕەی خۆی پەروەردە بکات، کۆمەڵگا هێشتاش لە قەدەغەدایە، بەڵام دەسەڵات، پۆلیس و چەکدارەکان، لە دەرەوە ئازادانە خەریکی چاودێری و سزادانن، سەرمایەداری دەست لە بازنەکانی کۆمەڵایەتی، ئابوری، سیاسی، کلتوری، سەربازی و کەسایەتی تاک و نمونەی خانەوادە، وەردەدات و بە سیاسەتی هێزی زیندوو، سەرلەنوی هەموو بازنەیەک دادەڕێژێت.
ج. سەرمایەداری و سیستمی دەوڵەتی، ئامادەن بۆ لەناوبردنی ژینگە و سەرچاوەکانی ژیان وەک؛ خۆراک، ئاسایش و ژێان، بە مەبەست گوێ لە هۆشدارییەکانی کۆمەڵگاکانی دیموکراتی و ئازاد و کردەوەیی ناگرن، هەروەها لە بازنەی مڕوڤ بەرەولاتر، هبوونی هەموو گیانلەبەرەکانیان خستووەتە مەترسییەوە.
ح. دەوڵەتە جیهانییەکان و سیستمی دیکتاتۆری ئێران، بە خوڵقاندنی کەشوهەوایەکی هەژموونی و داخستی بازنەی چالاکییەکانی کۆمەڵگا، هەر چەشنە گەشەکردنێکیان لێی زەوتکردووە و هەموو کۆمەڵگایان لەناو هەیکەلێکێ داڕزیو و ناکارامە بێچارە کردووە و ناچاری کردوون دەست لە خۆی درێژ بکاتەوە، بە دەستێک گیرفانیان پڕدەکاتەوە و بە دەستێکی دیکە بەتاڵی دەکات، هەوڵدەدەن بەو پەڕی زاڵبووندا، ناوەندە مەدەنی و کلتورییەکان لەناو بچن.
خ. لە بەرامبەر ئەم دۆخە تاکلایەنە و یەک ڕەهەندەی دەوڵەت و لەبەر چاو نەگرتنی کۆمەڵگا، دەرفەتێک بۆ فەرمانبردن لە دەوڵەت و هاوکاری نامێنێت و نافەرمانیی مەدەنی دژی ئەم دۆخە کارەساتبارە و بەکارهێنانی دەستپێشخەری بەڕێوبەری کۆمەڵگا، پێویستییەکی بنەڕەتی و ڕێکارێکی کارامەیە، هەلومەرجی سەرهەڵدانێکی دیموکراتی بەدوور لە توندوتژی لە پێناو گرنگیدان بە سیاسەت مەدەنی و پێکەوەژیان و دوور لە دژایەتی، ئەوەش لە دەرەوەی هەژمونی دەوڵەت، لەم کاتەدا ئامادەیە.
د. جیاوازییەکانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتی، پێویستە بە شێوەیەکی خۆڕسک و جەوهەری تێکۆشان بکات، بە تایبەتی لە کاتی قەیرانی لێکەوتەی کۆرۆنا و قەیرانەکانی هەڵقوڵاوی ئەمە کە لەلایەن دەوڵەتە هەلپەرەستەکانەوە، سوودی هەژمونگەرایانەی لێوەردەگیرێت، پێویستە لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگا بەهرەمەند و خوڵقێنەرەکان، خۆی بنوێنێت و کۆمێتە و ڕێکخڕاوە مەدەنی و بەڕێوبەرییەکان، بەهێزتر و چالاکتر بکرێنەوە، خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵگا پێویستە بەهێزبێت تا ڕێگە لە کردەوەکانی دەوڵەت بگرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەوڵەت خۆبەڕێوبەرییەکانی لاواز کردووە، ناوەندە دەسەڵاتپارێزەکان زاڵبوونەتەوە، لە ئەمڕۆدا، نەخۆشی و لاوازیی لە ڕادەبەدەری ڕێکراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کۆرۆنا مەترسیدارترە.
ر. هەموو پرۆژەکانی دەوڵەت، دژی کۆمەڵگا، گەلان، ژنان و ژینگەیە لە ئێران، بۆیە کۆمەڵگا بۆ پاراستنی ژینگە و سەرچاوەکانی ئاسایش و مانەوە، لەدژی شێرپەنجەی دەوڵەت، بانگهێشت دەکەین.
ز. پاراستنی تەندروستی کۆمەڵگا، تەنها لەلایەن توێژەکانییەوە و لە دەرەوەی هەژموونی دەوڵەت مسۆگەرە، ئازادی ئەندێشە و ڕادەربڕین و کردوە، تەنها بە تێکۆشانی توێژکانی کۆمەڵگا بەدەست دێت، بۆیە ڕاسپاردەی مامۆستایان، پزیشکان، پەرستاران، گەنجان، ژنان، ڕۆشنبیران و کرێکاران، لە ڕێگەیەدا و لە زەمینەی بەڕێوبەریی ستراتژی و تاکتیکی، هەستیارە و توانایەکی بە شێوەی ڕادیکاڵیان هەیە.
ژ. لێشاوی لەسێدارەدانەکان، بە قۆستنەوەی دەرفەتی گەردەلوولی قەیرانی جیهانی کۆرۆنا، لە ئێران بەرزبووەتەوە، لایەنێکی بەرخۆدان، بەرخۆدانی زیندانییە سیاسییەکانە کە دەبێت لەدژی سیاسەتە سەرکوتکارانەکانی دەسەڵات، لەلایەن کۆمەڵگاوە پشتیوانیی لێی بکرێت.
و. مەترسییەکانی لێکەوتەی قەیرانە کۆرۆناییەکان، لە پاڵ بەردەوامبوونی شەڕی ناوچەیی بە ناوەندێتیی کوردستان، دۆخی گەلی کوردی زیاتر لە پێشوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ئەولەوییەتی کێشەکان داناوە، مانەوەی گەلەکەمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تواندنەوە و کۆمەڵکوژی، گەیشتووەتە خاڵێکی هەستیار، لە پاڵ دەستکەوتەکان، مەترسییەکانیش زیاترن، وتەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر یەکێتی نەتەوەیی کورد و بە تایبەتی لەسەر گرژییەکانی زینی وەرتێ لە #قەندیل#، بابەتێکی بنەڕەتییە، #پارتی دیموکراتی کوردستان#- عێراق، لە باشوری کوردستان لە خزمەت بەرنامەکانی کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورک دایە و هەبوونی گشتیی گەلی کوردی خستووەتە مەترسییەوە، یەکێتی گەلی کورد، گەرەنتی بەردەوامیی ژیانی کۆمەڵایەتی و کلتورییەتی و قەندیل هێمای ئەم یەکێتییەیە، تەنها ڕێگەی ڕزگاربوون لە مەترسی شەڕ و کۆمەڵکوژیی جەستەیی و کلتوری، یەکێتی پتە و و هەمەلایەنەی گەلەکەمان، هێزەکان و پارتە سیاسییەکانی کوردە، بێگومان بڕینی ڕێگای سەخت و دژواری ڕزگاری و ئازادی، بەندە بە هاوکاری و یەکڕیزییەوە.
کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار
#05-05-2020#