سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (15070) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1854) هاووڵاتی لە (36) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (266) لە #هەولێر#، (17) لە #سلێمانی#، (1571) لە #دهۆک#. وە (13216) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (22) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (2389) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (930) هەولێر، (843) سلێمانی، (473) دهۆک، (20) #هەڵەبجە#، (76) #گەرمیان#، (47) ڕاپەڕین.
کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (103764)
3. دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: (5) گیان لەدەستدان، (206) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (2) گیان لەدەستدان، (37) تووشبوو: لە گەڕەکەکانی (فەرمانبەران، جیهان سیتی، ڕۆشنبیری، تەیراوە، ئازادی، هەولێری نوێ، گوڵان، ڕاستی، ئایندە 2، MRF)، کۆمەڵگای بنەسلاوە، کۆمەڵگای پیرزین، شارۆچکەی #سۆران#، شارەدێی خەلیفان.
• پارێزگای سلێمانی (3) گیان لەدەستدان، (163) تووشبوو بەم شێوەیە:
ناو شاری سلێمانی (3) گیان لەدەستدان و (131) تووشبوو: دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، عەربەت، وارماوە، سوسێ، قەزای #پێنجوێن#، ناحیەی بازیان، پارێزگای #کەرکووک#، پارێزگای بەغداد.
دەڤەری گەرمیان (14) تووشبوو: دانیشتووی قەزای #کەلار# گەڕەکەکانی(سیروان، شۆڕش، شەهیدان، کلاری کۆن، گازینۆ، نەورۆز، بنگرد)، #خانەقین#
دەڤەری ڕاپەڕین (18) تووشبوو: دانیشتووی قەزای ڕانیە، قەزای #قەڵادزێ# گەڕەکەکانی (ئاشتی، ڕاپەڕین، شەهیدان)، ناحیەی چوارقوڕنە، ناحیەی بێتواتە.
• پارێزگای هەڵەبجە (6) تووشبوو: دانیشتووی هەڵەبجە و خوڕماڵ.
4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (2307) تووشبوو، لەنێویاندا (47) مردن هەیە و (1016) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (1244) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#14-06-2020#