بۆ ڕای گشتی
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەنگال، مەخمور و سەرانسەری باشور و باکوری کوردستان بەردەوام دەکات بەم شێوەیەیش درێژە بە دەسەلاتداری خۆی دژرە ژن و دژە مرۆڤایەتی دەدات.
شەوی 23 حوزەیران ئەندامی کوردناسیونی کۆنگرا ستاری هەرێمی فورات زەهرا بەرکەل و ئەمینە وەیس و بەدیعە مەلا خەلیل لە گوندی هەلەنج سەر بە شاری کۆبانی لە ئەنجامی هێرشی فروکەکانی دەوڵەتی تورکیا جوری سیها شەهید کران.
وەکو کۆمسیونی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەم هێرشە بۆ سەر ئەندامی کوردناسیونی کۆنگرا ستار زەهرا بەرکەل و ئەمینە وەیس و بەدیعە مەلا خەلیل بە توندی شەرمەزار دەکەین.
لە هەر کوێەک ژن زانا بێت و خۆی بە ڕێکخستن بکات ترس لە ناو دڵی دژبەرانی ژنان گەورەتر و زیاتر دەبێ. هەر وەکو دەزانرێت لە ناو سستەمی فاشستی، سیستەمی داگیرکەر وقرکەر جێگا بۆ ژنانی ئازاد و هەبونیان نییە.
ئێمە هەبوون، زانا بوون و ژیانی خۆمان بە خۆمان دەپارێزین، بەم هۆویەوە هێرشی داگیرکەران سەرەتا لە سەر هەبوونی ئێمەی ژنانە، ژیانمان و میلکانمان بە ئامانج دەگرن. لە بەرامبەر ئەم هێرشانە و لە پێناو پاراستنی نرخ وبەهاکان، گەلی کورد بە گشتی وژنان بە تایبەتی لە هەموو شوێنێک لە تێکۆشان و بەرخودانی بێ وێنە دان.
هەرشەی قرکەر لە بەرامبەر گەلی کورد وتایبەت ژنانی کورد ئیدی هەموو سنورەکانی دەرباز کردووە، و ڕۆژانە تاوانی شەڕ لە بەرامبەر گەلەکەمان و ژنان ئەنجام دەدرێن.
بۆ کۆتایهێنان بەم هێرشانە ئێمە بانگ لە سەرجەم ژنانی جیهان ورێخراوەکانی ژنان دەکەین لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێست نیشان بدەن و پشتگیری لە بەرخۆدانی ژنانی کورد بکەن. هەروەها بانگ لە گەلی کورد ودوستان دەکەین بێ ناوبەر لە دژی بەرەی فاشزمی و نوکەرییان بەرەی بەرخۆدان فراوانتر بکەن.
دەوڵەتی تورکیای فاشیزم وچەتەکانی و سەر چەتە ئەردوغان بونەتە کوژەری ژنان، و ژنانی ئازاد ورێخستن کراو قەتەڵ دەکەن. ئێمە جارێکی دیکە ئەم هێرشە دڕندانە بە توندی شەرمەزار دەکەین وبەڵینی بەرزکردنی تێکۆشانی هارێیانمان زەهرا و ئەمینە و بەدیعە دوپاتدەکینەوە کە هەتا زهنیەتی فاشیستی قرکەر لەناو بچێت ئێمە ئاستی بەرخۆدانمان بەرزتر دەکەینەوە و تێکۆشانی هاوبەشی ژنان فراوانتر دەکەین.
بەم باوەڕی وبڕیارداریەوە ئێمە بانگ لە سەرەتا لە سەرجەم ژنانی ئازادیخوازی جیهان و ڕێخزراوەکانی نێودەوڵەتی دەکەین لە بەرامبەر ئەم هێرشە دڕندە ونامورۆڤایەتییە کە لە بەرامبەر گەلی کورد ەەکرێن بێ دەنگ نەمینن. چونکە بێ دەنگی واتای پشتگیرکردن و شەریک بوونە لەم تاوانانە.
#25-06-2020#