ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەگەپە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان بۆ پشتگیریکردن لە هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان 18ی تەموز کاتژمێر 08:40 لە هەرێمی زاگرۆس لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی سوپای داگیرکەری تورک کە لە چوارچەلاوە بەرەو ناوچەی #شەمزینان# دەچوو، لە نزیک قەڕەقۆلی گەمانێ چالاکیان ئەنجادا. لە چالاکیەکەدا کە ئۆتۆمبێڵی دوژمن تێکشکێنرا، بەرپرسێکی سەربازی و کۆنترایەک و بە گشتی 7 سەربازی دوژمن سزادران و سەربازێکیش بریندار بوو. هێزە داگیرکەرەکان دوای چالاکیەکە لە هەرێمەکە دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و بریندار و کوژراو و ئۆتۆمبێڵە تێکشکاوەکانیان لە ناوچەکە دوورخستەوە.
لە 19ی تەموز کاتژمیر 17:30 دا هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری لەسەر گردی شەهید ڕێبەری ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گورزی گەورە لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن دران. لە ئەنجامدا سەنگەرەکان ڕووخێنران و 2 سەرباز سزادران و 2 سەربازیش بریندار بوون.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شەهید مەدیا ماوە و شەهید ڕزگار گەڤەڕدا 19ی تەموز کاتژمێر 17:40 لە گۆڕەپانی شەهریبانی هەرێمی بەستای شڕنەخ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی عەیشەدینکێ چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا 2 سەرباز سزادران. چالاکیەکە بۆ پشتگیریکردنە لە هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین.
هێرشی ئاسمانی بەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانیان لەبەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامدا.
زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:
18ی تەموز کاتژمێر 22:50 فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گوندی گارەی هەرێمی گارەیان بۆردومان کرد.
19ی تەموز فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕ کاتژمێر 00:15 ناوچەی مەرڤانسی هەرێممی ئاڤاشین و کاتژمێر 01:30 ناوچەی کونشکای هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.
20ی تەموز کاتژمێر 00:30 گەلی باسیای هەرێمی ئاڤاشین و کاتژمێر 18:00 ناوچەی کوروژارۆی هەرێمی زاپ بۆردومان کرا.[1]