ئاژانسی کوردپا لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا، پڕژاوەتە سەر خۆکوژی لە کوردستانی ئێران لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا
ئەم ڕاپۆرتە تەنیا باس لەو حاڵەتانە دەکات کە لەم ماوەیەدا، لەلایەن سەرچاوە فەڕمی و نافەڕمییەکانی میدیایی بڵاو کراوەتە و ئاماری ڕاستیی خۆکوژی زۆر زیاتر لەوەیە، کە لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی پێ کراوە.
لە بەهاری ئەمساڵدا 50 حاڵەتی خۆکوژی لە کوردستانی ئێران ڕووی داوە.
خۆکوژیی ژنان: 28 حاڵەت
خۆکوژیی پیاوان: 22 حاڵەت
جیاکردنەوەی ئاماری خۆکوژیی ژنان:
لەم ماوەیدا، 28ی ژنی کورد خۆکوژییان کردووە.
7کەس لەو ژنانە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵ بووە. (کەسێکیان 12 ساڵ، کەسێکی دیکەیان 14 ساڵ، 3 کەس 16 ساڵ و 2 کەس 17 ساڵ)
12 کەس لەو ژنانە ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە، 10 کەسیان سەڵت بوونە و 2 ژنێکی دیکە دەزگیراندار بووه.
3 کەس لەوانە قوتابی بوونه.
چۆنییەتی خۆکوژی ئەو ژنانەی کە هۆکارەکەیان ڕوون بووەتەوە:
خۆهەڵواسین 10 حاڵەت، خواردنی حەب: 5 حاڵەت، خۆسووتاندن: 4 حاڵەت، خۆکوژی بە چەک حاڵەتێک، خۆفڕێدانەخوار لە بەرزایی: 2 حاڵەت و هەروەها 6 حاڵەتی ناڕوون.
هۆکارەکانی خۆکوژیی ژنان:
کێشەی بنەماڵەیی 14 حاڵەت، هەژاری و دەسکورتی 4 حاڵەت، بەزۆرەملێ بەشوودان: 2 حاڵەت، خەمۆکی: 1 حاڵەتێک و نەبوونی موبایل بۆ بەشداری لە وانەکانی ئانلاین لە ماوەی دابڕگە بەهۆی کۆرۆنا: 1 حاڵەت.
جیاکردنەوەی حاڵەتەکانی خۆکوژی بەپێی پارێزگاکان: پارێزگای #کرماشان# 3 حاڵەت، #سنە#: 15 حاڵەت، #ئیلام# 4 حاڵەت و #ورمێ# 6 حاڵەت.
جیاوازیی ئاماری خۆکوژیی پیاوان:
لەم ماوەیەدا، 22 حاڵەت خۆکوژی لەنێو پیاوانی کورد ڕووی داوە.
4 کەس کە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵ بووە.
لەنێو ئەم ئامارەدا، منداڵێکی کار، مامۆستایەک، زیندانییەک لە کاتی مەرەخەسی، کرێکارێک و ئیفلیجێکی شەڕ خۆیان کوشتووە.
چۆنییەتی خۆکوژی ئەو پیاوانە کە ڕوون بووەتەوە:
خۆهەڵواسین: 10 حاڵەت، خۆسووتاندن: 2 حاڵەت، خۆخنکاندن: 2 حاڵەت و خواردنی حەب: 1 حاڵەت
هۆکاری خۆکوژیی پیاوان:
هەژاری: 14 حاڵەت، کێشەی بنەماڵەیی: حاڵەتێک و خەمۆکی: حاڵەتێک
جیاکردنەوەی حاڵەتەکانی خۆکوژیی پیاوان بەپێی پارێزگاکان:
سنە: 8 حاڵەت، کرماشان: 6 حاڵەت، ئیلام: 2 حاڵەت و ورمێ: 6 حاڵەت
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژیی ژنان کێشەی بنەماڵەیی و هۆکارەی سەرەکیی خۆکوژیی پیاوان هەژاری و بێکاری و گوشاری ئابووری بووە.
سەرەڕای ئەوەیکە لەم ئامارەدا، خۆکوژی لە سنە بۆ ژنان و پیاوان لە چاو پارێزگاکانی دیکە زۆرتر بووە، بەڵام دەبێت بوترێ ئاماری خۆکوژی لە پاڕێزگای کرماشان و ئیلام لە پلەی یەکەم دایە و ئەمەش نیشانەی بە میدیایینەکردنی هەواڵی خۆکوژی لە ئێران و کوردستان دایە.
حکوومەتی ئێران لە بڵاوکردنەوەی ئامارێکی وردی خۆکوژی خۆی دەبوێری و ساڵانە تەنیا باس لە ڕێژەی بەرزبوونەوە یان کەمبوونەوەی خۆکوژی بە شێوەی ڕێژەیەیی دەکات.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ئاماری پزیشکی و تاقیکاریی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەری، خۆکوژی لە ساڵی2019دا بە بەراورد بە ساڵی 2018، 8٪ بەرز بووەتەوە کە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کۆهگیلوویە و بۆیر ئەحمەد، زۆرترین ئاماری خۆکوژیان هەیە.[1]