رونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی
بزوتنەوەی گۆڕان لە دەستپێکی سەرهەڵدانیەوە هێزێکی سیاسی و مەدەنیە و، پایەکانی لەسەر سیستەمێکی ئاسۆییە و دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان دیاری کردوە. بەردەوام ڕوانین و دیدگای جیاواز هەیەو ئەمەش سەلمێنەری زیندویەتی دامەزراوە و ئۆرگانەکانی بزوتنەوەکەیە.
باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردان لە گۆڕان جڤاتی نیشتمانیە. بەشداریکردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بوە، بۆ ئەمەش بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام هەڵسەنگاندن دەکات و دوا بڕیار لە جڤاتی نیشتیمانی و بە بەشداری هەموان دەدرێت، نەک یەک ئۆرگان. سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژادنی ناوخۆیی و کۆنفرانسی نیشتمانی ئەوە خواستی زۆرینەی گۆڕانخوازانەو بڕیاری لەسەر دراوەو کاری لەسەر دەکرێت.
بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە پێشنیازو پرۆژەو دیدگای جیاواز دەکات لەپێناو بەهێزکردنەوەی کاری ڕێکخراوەیی و پەرلەمانی و حکومی. سوپاس و پێزانینی هەیە بۆ ماندوبونی سەرجەم گۆڕانخوازان لە یانزە ساڵی ڕابردوداو هەمو ئەو پڕۆژانەش بە نیشانەی پەرۆشی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەزانێت.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
#20-08-2020#