ەکینەی تۆڵەی شەهید دەستان کوردستان لە #ئامەد#، ئێلح و وان چالاکی ئەنجامدا.
یەکینەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان لەسەر هێڵی چالاکی خۆیان لەگەڵ گەلەکەیان هێرشی فاشیزم پووچەڵ دەکەنەوە. لە دەوری ڕێبەری دەبنە بازنەیەک لە ئاگر.
بە گرەو و بڕیارێکی گەورەوە هەموو جێگایە دەکەنە گۆڕەپانی بەرخۆدان. بە سەرهەڵدان پیشانی دۆست و دوژمن دەکەن کە ناتوانین ژیانی بێ ڕێبەرایەتی قبوڵ بکەین. بەرەی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێنین و بە میراسی ؛ تەسلیمیەت خیانەتە، بەرخۆدان سەرفرازیە' هەموو کاتێک لە بەرەی پێشەوە هێڵی بەرخۆداندا جێ دەگرن.
لەدژی سەرباز، جاش و پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا
یەکینەکانی تٶلە لە ئامەد لە 22ی ئابدا لەسەر ڕێگای گوندی کەپۆی نێوان فارقین و ئێلح ئۆتۆبوسی زرێپۆشی جاش و سەربازانیان بە چالاکیەک سووتاند.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی چالاکی ئێلح کراوە کە 23ی ئاب ئەنجامدراوە و وترا، لە پشت نەخۆشخانەی دەوڵەت سەربازێکی دوژمن سزادراوە. دوای چالاکیەکە یەکینەکانمان بە بێ زیان کشاونەتەوە.
یەکینەی تۆڵە باسی چالاکی وانیشی کرد و وتی، لە 16ی ئابدا لەسەر ڕێگای دیموکراسی بۆستانچی پۆلیس بە گازی فرمیسکڕێژ هێرشی کردە سەر پیرۆزباییەکان. یەکینەی خۆپاراستنی ئێمە دەستوەردانی کرد، بە بۆمبی دەستی لەدژی پۆلیس و ئۆتۆمبێڵەکان چالاکی ئەنجامدرا. دوای شەڕێکی درێژ دوژمن کشایەوە.
چالاکیەکان بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵان، ئاڤاڕەش، سارژا ڤەژین و ڕێبەر ئەنجامدراوە کە لە 28ی حوزەیراندا لە ناوچەی شاخێی وان شەهید بوون.[1]