دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر لەبارەی چالاکییانیانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتوو:
1ی ئەیلولی 2020 کارگەیەکی جلوبەرگ، کە پشتیوانیی لە شەڕی دژ بە کورد دەکرد ئاگری تێبەردرا. ئێمە وانەیەکی ئەوانەمان دا، کە پشتیوانی لە ئاکەپە و کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان دەکەن.
2ی ئەیلولی 2020 لە ناوچەی کەشانی ئەدیرنە و ناوچەی پاموککالەی دەنیزلی ئۆتۆمبێلی 2 تورکی داگیرکەر سوتێنران.
رۆژی 3ی ئەیلولی 2020 لە ناوچەی ئینگۆلی بورسا کارگەیەکی مۆبیلیاتی لایەنگری ئەردۆغان و ئاکەپە لەلایەن دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگرەوە سوتێنرا و کارگەکە بوو بە خۆڵەمێش.
هەر ڕۆژی 3ی ئەیلولی 2020 کارگەیەکی تر لە دەنیزلی ئاگری تێبەردرا، کە پشتیوانیی لە شەڕی دژ بە کورد دەکرد. لە ئەنجامی ئەو ئاگرتێبەردانەدا چەندین تەقینەوەی گەورە ڕوویاندا و ئیدی ئەو کارگەیە هەرگیز ناتوانێت قوروشێک بۆ شەڕی دژ بە کورد پەیدا بکات.
رۆژی 4ی ئەیلولی 2020 لە ئانتالیا پاسێکی تایبەت بە کارگەیەکی فاشیستەکانی پشتیوانیکەر لە شەڕی دژ بە کورد ئاگری تێبەردرا و بە تەواوی سوتێنرا.[1]