ڕیخی لەقونێ بدەیی و بیخەیە ناو گاڕانێ
وتراویشە شیاکەی تێهەڵسوو، بیکەرە گاگەل، (گاوگۆڵ) لە بەهاراندا کە تێر(گیاوگۆڵ)دەخۆن، ڕیخەکەیان شل دەبێت و بەداووتەشکەڵیان دێتەخوارەوە وڕەق دەبێتەوە، ئینجا زۆرجار واڕێک دەکەوێت کەسێک هێندە دەبەنگ و نەزان و حولحولی ونەفام و کەودەن و بێ عەقڵە، لەگەڵ ئاژەڵدا خراپ لێکدەکرێتەوە بۆیە لەباسکردنی دا دەوترێت بەخوای نەفامە هەر شایستەیە(ڕیخی لەقونێ بدەیی و بیخەیە ناو گاڕانێ).[1]