سکرتێرە 01
لەگەر زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەر هاتم، تەماشا کاتژمێری مۆبایلم کرد دیتم دووی شەوێیە..! گۆتم : یا ئەڵلا خێر دەبی چببی ! ژمارەکە نەناسرای بوو، ویستم وەرامی نەدەمەوە، دوایێ گۆتم : ناوەڵلا با وەرامی دەمەوەو بزانم بەو نیوە شەوەی کێیەو چیدەوێ..! وەرامم داوەو گۆتم : فەرموو..! پاش سەلام کردن، گۆتی : کاکە لۆ زوو وەرام نادەیەوە، مردین هەندی تەلەفۆنت لۆبکەین..! گۆتم : بەویزدانت بەو نیوەشەوەی وەختی تەلەفۆنیە، برێ بزانم چبووە و چت دەوێ ؟ گۆتی : لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە پەیوەندیت پێوەدەکەین و جەنابت پاڵێوراوی بۆ وەرگرتنی وەزارەتێک، پیرۆزەو دەبیە وەزیر، تکایە بەیانی سعات نۆ ئامادە بە لە ئەنجومەنی وەزیران، ڕەنگە هەر سبەینێ سووندی یاسایی بخورێ و دەست بەکاربی..!!
بەینەکی دامام، گۆتم : خەوە، خەونە، خەیارە..!؟ هەرچەند دەمکرد نەدەچووە مێشکم، لۆیێ ئاوڕەکی ئەولاو ئەولام داوە، دیتم ڕاستیەو بەخەبەرم، تەماشای داکی مندارانم کرد، دیتم نووستیەو پرخ و هۆڕی دەگاتە دەرکەی حەوشێ، ئەگەر دەرکەکان بکەمەوە..! ئێک دوو جار تەماشا مۆبایلەکەم کرد، دیتم تەواوەو تەلەفۆنم لۆ هاتیە..! یەک دوو زللەم لەبناگێم دا، دیتم ڕاستیەو ئازاری هەیە..! دوایێ گۆتم : هەبی و نەبی ئەو کابرایە بەو درەنگ شەوەی دیارە کەسی بەدەست نەکەتیەو بەمنی ڕابواردیە..!! لۆیێ تەلەفۆنم لۆ کردەوە، یەکسەر هەریگرت و گۆتی : خەمی بەرنامەی کاری وەزارەتت نەبی، ئەمە هەموو شتمان تەرتیب کردیە، لەسەر توو خیندنەوەو سووند خواردنە..! گۆتم : کاکی برای کەست بە دەست نەکەت پێی ڕابوێری ئەمن نەبی..! گۆتی : ببورە مامەستا ئەوە لەمە ناوەشێتەوە، ئەدی جەنابت فرانی کوڕی فرانی نی ؟ گۆتم : بەرێ هەوم..! گۆتی : دەتەواو، هەر لۆ درنیابوونی خۆشت، ها فەرموو لەگەر جەنابی سەرۆک وەزیران قسەی بکە..!! مۆبایلەکەی دا سەرۆک وەزیران و ئەویش چاک و چۆنی لەگەر کردم و گۆتی : چیە بابە باوەڕ ناکەی ؟ تەواو بازەکە لەسەری توو نیشتیەو دەبیە وەزیر، لەوەی زیاتر چت دەوێ غەدداری گەورە، ئەوجە بتبینم و نەتناسم، کوو خزمەتی خاک و نیشتیمان و هاوڵاتیان دەکەی، پاشان یەک بەدەنگی لە قریتەی پێکەنینێی داو گۆتی : بەمورتاحی بنوو، هەرچەند تەئکیدم ئەوشۆ خەوت لێناکەوی..!!
مایتی...[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,522 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!