سکرتێرە 02
سەرۆک وەزیران مۆبایلەکەی قەپات کرد، ئەمنیش بەینەکی مات بووم، هەر تەماشا مۆبایلەکەم دەکرد، لەدری خۆم گۆتم : ئیلاهی ئەوە چیە بەسەمن هاتیە، وەڵلاهی زۆر پێدەچی ڕاستبی، دەنگەکە سەتاسەت ئی سەرۆک وەزیرانی بوو، بەتایبەتی کە لەقریتەی پێکەنینێی دا..!
وەچاکە داکی منداران لەخەوێ هەستێنم و ئەو خەبەرەی بدەمێ، دووسێ جار شرپەشرپەکم لە قۆری وەهینا، بەخەبەرهات، سەری برند کردو بەینەکی تەماشای کردم، بێئەوەی هیچ قسان بکا سەری بەبالیفی کردەوەو نووستەوە، دیسان گازم کردەوەو ئەوجارە بە توڕەیی هەستاو گۆتی : ها ئەتوو سدەوێ، ڕۆژ نەبڕا، د واسبینە باشەو بڕەک بکەم ئیستڕاحە..! گۆتم : کچێ وەختی ئیسرەحاتیە هەی بێ بەخت، هەستە با ئەو خەبەرە خۆشەت بدەمێ ! بێئەوەی لێم بپرسی خەبەرە خۆشەکە چیە سەری بەبالیفی کردەوەو بەتانیەکەی ڕاکێشا سەر چڕوچاوی و گۆتی : یەڕەببی کەنگزی دەمڕم ئوو و لەو وەزع دەبم نەجات..!! وازم لێنەهیناو گۆتم : هەستە کچێ هەستە بوویمە وەزیر..! هەر خۆشی لەگورە نەبرد، دیسان گۆتم : بوویمە وەزیر وەزیر..!! بەتانیەکەی لابردو بەینەکی تەماشای کردم، پاشان گۆتی : بووی س..!؟ گۆتم : وەزیر..! دەستی ڕاستی بە نیوچەوانی وەنام و گۆتی : پێدەسی هەبی تا، واز لەو قسە قۆڕ بینەو سێ تف لای چەپت سێ تف لای ڕاست ئوو بنوو و سێ جار بخینە قولە ئەعوزو، ئوو بڕۆ بکە، نەک لەخۆشی ئەوشۆ دەرپێت پڕ میز..!!
هەرچەند هینام و بردم فایدەی نەبوو، گۆتی : هەونکە واز دەینی لەمن بتۆپ، یان بسم لە هۆڵ سەگتۆپ.! گۆتم : ناوەڵلا ئەمن دەچمە هۆری، چونکە تەئکیدم ئەوشۆ خەوم لێناکەوی..! هەستام و لەو ژۆری چوومە دەرێ، چووم لە هۆری دانیشتم و کەتمە داڵغە لێدانێ، باشە دەبی ڕاست بی، درۆبی..! مەعقولە بەتەلەفۆنەکی ببمە وەزیر..!؟ قەت باوەڕ ناکەم شتی واهەبی، داخوا چ سەرخۆشەکی بێ ئیش بووە بەمنی ڕابواردیە..!! دوایێ هەر بەخۆم دری خۆم دەداوە.. ڕاستە ڕاست، بابە هەزار کەسی ئەوها بوویتە وەزیر، چما چیە، بزانە کێ ناوی منی دایەو گۆتیتی پیاوەکی زیرەک و بە توانایە، ئێ هەروەشە وە، کێ لەمن بەتواناترە، ئەرێوەڵلا خیبرەم زۆرەو دوایێ سەرم لەهەموو ئیشەکیش دەردەچی، کورە ئا ئا، وەڵلا وەزیری هەر لەخۆت دێ..!
بەینەکی باشم بەو داڵغانە بردە سەری، لەسەر قەنەفەکەی پارم داوە، بە حیساب بنووم، هەرچەند خۆم هەرگێڕو وەرگێڕ کرد خەوم لێنەکەت، خەوی چ و حاری چ، توخوا ئەتوو سبەینێ ببیە وەزیر خەوت لێدەکەوی، ئەی سندان لەخەوێ دا..! خۆم هاویشتە سەر پشت و چاوم بڕیە سەقفی هۆری، لەبەرچاوم بوو، وا سووندی یاساییم دەخوارد، دوایێ چەپرەیان لۆ لێدام و پیرۆزباییان لێکردم، چووم لەلای چەپی سەرۆک وەزیرانی ڕاوەستام، درم زۆر خۆشبوو، تەماشا ئەو خەرکەم دەکرد هەموو تەماشایان دەکردم پێدەکەنین ! ئەمن وامزانی دریان زۆر خۆشە بوویمە وەزیر، لۆیێ سەرم لۆ نوی دەکردن و سوپاسم دەکردن، وەختەکی سەرۆک وەزیران سەری لەبن گێی نام و گۆتی : دووکانت پێوەدە دووکان..! گۆتم : دووکانی چ گەورەم !؟ سەرۆک وەزیران بزەکی هاتێ و گۆتی : زنجیری پانتۆڕت قەپات کە هەی حەیوان..!!!
مایتی...[1]