یانەی فەرمانبەرانی #هەولێر# (#نادي الموظفین#) 1928.
بۆ ڕێگا گرتن لە تەعریبی #کوردستان# و دانانی سنوورێک بۆ هێنانی فەرمانبەری #عەرەب# بۆ #هەولێر#.
رۆشەنبیرانی #هەولێر# ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی ڕێکخراوێکی ڕۆشنبیری و کۆمەلایەتی بۆ ئال و گۆر کردنی بیر و ڕا و یەکگرتنی ڕیزەکانیان..
بۆ ئەم مەبەستە داوای فەرمیان دایە حکومەت بۆ کردنەوەی یانەیەک لەشاری #هەولێر# بە ناوی (یانەی هەولێر).
ئەم یانەیە لە 19ی تشرینی دووەمی 1928 بەرەزامەندی حکومەت کرایەوە.
لەمەراسیمی کرانەوەی ژمارەیەکی زۆر لەرۆشنبیران وناودارانی هەولێر لەسەرووی هەمووانەوە (#مەلا ئەفەندی#) و (#مەعروف جیاووک#)و (#فایق بێکەس#) ئامادە بوون..
مەراسیمەکە بەووتەیەکی #مەعروف جیاووک# دەستی پێکرد و پاشتر
#فایق بێکەس# ئەم پارچە شیعرەی خوێندەوە
بەنووری عەدل و ئاسایش مونەوەر بوو هەموو هەولێر
لەژێ کابووسی خەم دەرچوو خەلایق شاد و خەندانە
تولووعی فەیز بەخشی تۆ شەوی دیجووری والا کرد
لەهەر لایەک تەماشا کەی جلووس و بەزم و سەیرانە
لەسایەی هیممەت و لوتفی عەدالەت خوا
وەکوو فیردەوسە ئەم شارە بەدایم ڕوو لەعیمرانە
چراغی فیکر و ڕۆناکی لەهەر شوێنی کە داگیرسا
شەوی تاریکی وەک ڕۆژە، خەراباتی کولستانە
بەتأسیس و بناغەی ئەم بینایە عەرزی تەبشیری
هەموو مەئموور لە کەم ئیتر نەجاتی بوو لەچایخانە
مەحەللی ئیجتماعی وا هەتا ئێستا نەبوو لێرە
زەمانی غەدر و وەحشەت بوو تفوو لەو ڕۆژ و دەورانە
لەسایەی خواوە خورشیدی سەعادەت وا لەگەل دەرکەوت
بوخار و هەوری میحنەت ڕۆیی، ژیانی میهری تابانە
ئومێدم لا خودا وایە کە ئەشرافی هەموو هەولێر
لەبەرزیدا بژن تا سەر لەگەل ئەم قەومە کردانە[1]