لەسەر بانگێشتنامەی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی هێزی پاراستنی گەلی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانمان لەسەر تۆڕی (زوم) ئاواکرد، هەربۆیە ئەم بانگەوازیەی ژنان پێشکەش بە ڕای گشتی دەکەین
وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورک لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی (گەلی ئەرمەنی) و لە ڕۆژی 24ی نیسانی 2021، لە هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە باشوری کوردستان هێرشێکی بەرفراوانیان بە تەواوی هێز و توانای تەکنیکی خۆیانەوە دەستپێکرد، هەتا ئێستاش له و هەرێمانە هێرش لەسەر گەل و سروشتی کوردستان بەردەوامن. ئێمە تەواو دڵنیاین کە ئه و هێرشە دڕندانەیە تەنیا لە دژی گەریلاکانی (#هەپەگە#) نین! بەڵکو لەسەر تەواوی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و کوردستان هێرش ئەنجام دەدرێت. بەتایبەتیش دەسەڵاتدارانی حکومەتی فاشستی (ئاکەپە-مەهەپە) بە جیهانبینیەکی نیو-عوسمانی ڕەفتار دەکەن و هەوڵی داگیرکردنی باشوری کوردستان دەکەن و دەیانەوێت ئه و خەیاڵەی خۆیان بەرجەستە بکەن. هەربۆیە ڕۆژی 24ی نیسان دەستنیشان دەکەن، کە ساڵرۆژی جینۆسایدە لە دژی گەلی ئەرمەنیە و هەلبژاردنی ئه و بەروارەش تەنیا ڕێکەوت نیە! بەڵکو ئەوە پەیامێکی ئاشکرا و ڕاشکاوە بۆ تەواوی گەلی کورد
هەرچەند ئه و ڕاستیە حاشاهەڵنەگرەش لەبەرچاو بێت، مەخابن لە هۆشمەندی و وتاری هەندێک ڕایەدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باشور خۆی بەیان ناکات. بەتایبەت ئه و وتارەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (#مەسرور بارزانی#) ک گوایە؛ دەوڵەتی تورک دژی گەلی کورد نیە! بەڵکو دژی #پەکەکە#یە، تەواو بە واتای قبوڵکردنی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکە. به و جۆرە وتارانە چەواشەکاری دروست دەبێت و ڕاستی شەڕی داگیرکاری دەوڵەتی تورک دەشاردرێتەوە
ئه و جەنگە تەنیا جەنگی پارتی کرێکارانی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا نیە، بەڵکو جەنگی دەوڵەتی تورکە لە دژی گەلی کورد و کوردستان. دەوڵەتی تورک قەیرانەکانی خۆرهەڵاتی ناوین و پەرت و پارچەیی سیاسەتی کورد وەک دەرفەتێک بۆخۆی دەبینێت و دەیانەوێت هەم باشور و هەم ڕۆژاڤای کوردستانیش داگیر بکەن. له و ئێستادا دەوڵەتی تورک 47 خاڵی سەربازیی لە باشوری کوردستان ئاوا کردووە. هەروەها لە ڕۆژاڤاش هەرێمەکانی #عەفرین#، گرێسپی و #سەرێکانی# داگیر کردووە، بەهەر هێرشێکی سەربازی نوێش هەنگاو بە هەنگاو وڵاتی ئێمە داگیر دەکەن و بە سیاسەتی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی کوردان ئامادەکاری بۆ پاشەڕۆژی خۆیان دەکەن
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەموو بوار و دەرفەتەکانی خستۆتە کار بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەوان بۆ لەناوبردنی گەلی کورد. گەلێک هێزی نێودەوڵەتیش لەپێناوی ئەوەی دەوڵەتی تورکیا بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، چاوی خۆیان دەگرن لە دژی ئه و جەنگەی کە لە دژی هەموو پەیمانە نێودەوڵەتیەکانە. بەبەرچاوی جیهانەوە وەزیری جەنگی دەوڵەتی تورک (خلوسی ئاکار) دەربازی خاکی باشوری کوردستان بوو لە سەربازگەیەکی دەوڵەتی تورکدا هەماهەنگی ئامادەکاری جەنگی کرد. ئەوەش بە ڕوونی واتای لەبنپێنانی پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانە، چونکە باشوری کوردستان هەرێمێکی فیدراڵی گرێدراوی ئێراقە
ئێمە وەک ژنانی کورد لە دژی داگیرکاری بێدەنگ نابین. هەلومەرج هەرچیەک بێت با ببێت! ئێمە لە دژی داگیرکاری و پلانی کۆمەڵکوژی لەناو بەرخۆدان دەبین. ئێمە بانگەوازی لە هەموو ژنانی کورد دەکەین کە ئه و حەقیقەت و مەترسیە گەورەیە لەسەر وڵاتەکەمان ببینن و لە هەموو جێیەک بکەونە ناو سەفەربەری نەتەوەیی. بەتایبەتی ئێمە ڕووی دەم لە ژنانی دەرەوەی وڵات دەکەین کە بە ڕێبازی سیاسی و چالاکی دپلۆماسی پێش به و مەترسیە گەورەیە بگرن
بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو پارتە سیاسیەکان، ڕێکخستنەکان، ڕێکخراوە نیشتمانپەروەرە کوردیەکانە کە لە دژی دەوڵەتی داگیرکەر و پاکتاوکەری تورک هەڵوێست پیشان بدەن
کۆمسیۆنی ژنان
کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان - کەنەکە