ئامادەکردنی: محەمەد عەبدوڵڵا کەلاری
لەم کتێبەدا چیرۆکی 100 کەسایەتی بخوێنەوە کە خەونەکانی خۆیان کردە ڕاستی.
کۆمەڵێک لەم کەسایەتییانە بریتین لە:
1- بیل گەیتس (دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت)
نموونەیەکی باڵا لەپێداگیری و کۆڵنەدان و سەرکەوتن و خێرخوازیدا.
2- جێف بیزۆس (دامەزرێنەر و بەڕێوەبەر و جێبەجێکاری ئەمازۆن)
ئەو پیاوەی هەموو شتێک دەفرۆشێت
3- فلیپ همپسۆن فیل نایت (خاوەنی پڕۆژەی نایک)
لەقەرزێکی 500 دۆلارییەوە، سامانەکەی گەیشتە چەندان ملیار دۆلار
4- مارک زوکەربێرگ (دامەزرێنەری فەیسبووک)
گەنجترین ملیاردێری جیهان لە کۆمپیوتەرێکەوە دەستی پێکرد
5-تالمۆن مارکۆ (دامەزرینەری پڕۆگرامی ڤایبەر)
لەپڕۆژەیەکی بێ بەرامبەری ئەلیکتڕۆنی، داهاتێکی زۆر کۆدەکاتەوە
6-زەها حەدید (ڕەخنەکان ڕێگر نەبوون لەچوونەپێش و ناوبانگبوونی)
7- ئاڕتۆر فیشەر (پادشای داهێنانەکان)
لەماوەی 70 ساڵدا زیاتر لە هەزار داهێنانی کرد
8- سیلڤان گۆڵدمان (داهینەری عەرەبانەی دەستکرد)
هەستانەوە و داهێنان و سەرکەوتن، لەدوای داڕمانی ئابووری
9- لیڤی شتراوس (داهێنەری پانتۆڵی جێنز)
نامەی بەرگدروویەک، ناوی خستە لیستی نەمرانەوە.
10- خەلیل ڕافاتی (شەربەت فرۆش)
لەبێ دەرەتانێکی سەر شەقامەکانەوە بەرەو ناز و نیعمەتی ملیۆنێری
11- دکتۆر ئیبراهیم فەقێ (پێشەنگی گەشەپێدانی مرۆیی)
لەقاپ شووشتنەوە بۆ دەروون شووشتن. [1]