پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەختی ژیانی ژنانی کۆڵبەری کورد لە شاری پاوە، ساڵی 2024
30-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
30-12-2024
سروشت بەکر
کارە هونەرییەکان
ئێوارەیەک لەبەر دەرگا
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سووریا و ئێراق ناسنامەی خەیاڵی عەرەبی درووستکراو
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مەهناز ئێرەوانی باس لە ژیانی خۆی دەکات
30-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ڕۆژی یەکەمی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سۆمەرییەکان، یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی مرۆڤایەتی
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  532,430
وێنە
  113,429
پەرتووک PDF
  20,701
فایلی پەیوەندیدار
  109,422
ڤیدیۆ
  1,765
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,337
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,430
عربي - Arabic 
32,851
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,387
فارسی - Farsi 
11,712
English - English 
7,833
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,811
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,936
پەرتووکخانە 
26,186
کورتەباس 
19,272
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,086
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,185
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,423
وێنە و پێناس 
7,587
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,613
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,467
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
770
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,582
MP4 
2,883
IMG 
208,919
∑   تێکڕا 
244,902
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
هۆگر گۆران
ژیاننامە
کامەران عەبدولڕەحمان عوسمان
ژیاننامە
کاژین فەتاحی
ژیاننامە
حەمەسەعید
ژیاننامە
کەمال غەمبار
سکرتێرە 28
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

سکرتێرە 28

سکرتێرە 28
سکرتێرە 28

گۆتم : وەڵلا دەنا بەتەمامە شکایەتی لێبکەم، گۆتی : کەیفی خۆتە، بەران ئەگەر خەمی ئەوەتە ئەو شتە وەکی بنیشتی بەدائیمی پێت وەبنووسێ، ئەوە شتی وانیە، هەر ئەوڕۆ سبەیە شتەکی دی دێتە گۆڕێ و خەرک مەشغولی دەبی و کەس ئەتووی لەبیر نامینێ، جەنابی وەزیر سیاسەت هەناسەکی درێژ و سەبرو ئارامیەکی زۆری دەوێ، ئەوانەی زوو هەردەچن و توڕە دەبن و بڕیاری خێرا دەدەن، زوو دەکەون و دەڕوخێن، ئەتوو چت لەبەرنامەیە ئەوەی بکە، خەرک هەرچی دەرێ بابرێ، مهیم ئەوەیە ئەو خەرکە مەشغول بکرێ، ئیدی کوو و بەچ، ئەوە کێشە نیە..!!
بەینەکی باش دامام و هەر فکرم لە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی دەکردەوە..! گۆتی : ئەوەندە فکری لێمەکەوەو هەستە با پارە نانەکی بخۆین، قیت بوومەوەو لەگەر سەرۆک وەزیرانی چوومە ژۆرەکەی ئەو دیوی، لەناوەڕاستی ژۆرەکەی مێزەکەی گەورەی درێژ داندرابوو، هەرچی فکرت لێ بکردباوەو حەزت لێبا لەسەری بوو، ئەوبەرو ئەوبەری مێزەکەی کۆمەرە کیژەکی جوان و شیک بوون، تەنوورەیان لەسەر چۆکی بوو، ڕاوەستابوون و هەردوو دەستیان تێک ئاراندبوو، چاوەڕێبوون ئەمە داوای چشتەکی بکەین هەتا لۆمان بینن، ڕەنگ و شێوەو ڕوخساریان بە فلپینی و نیپالی دەچوو..
سەرۆک وەزیران دەستی لۆ کورسیەکی درێژ کردو گۆتی : لەوێ دانیشە، ئەمنیش دانیشتم و ناوی خوام هیناو دەستم لۆ ئەو قاپە گەورەی درێژ کرد کە ماسی لەسەربوو، کیژەک بەپەلە هات و قاپی ماسیەکەی هەرگرت و لێی نێزیک کردمەوە، زەردەخەنەکم لۆ کرد وەکو سوپاسەک، سەرۆک وەزیران پێکەنی و گۆتی : پێدەچی حەزت لەماسی بی ؟ گۆتم : ئەو تەمەنەیمە پێویستی بەوەیە شتی تەندروست بخۆین، گۆتی : ئەو ماسیە ئی ئەو حەوزە گەندەو مەندانەی ئێرە نیە، ئەوە بەتایبەتی لۆم دێ لە دورگەکانی ئیسپانیاو ڕوبارەکانی ئەمریکای..! پارچەکم لێکردەوەو هاویشتمە دەوم، تامەکی ترشی دەدا، کە هەر حەزت دەکرد بیجووی و ئاوای کەی..!
ئەمن لەکاتی نان خواردنێ خەیارم هەر لای جەعۆی بوو، گۆتم : دەبی نانی بدەنێ یان نا، لەبەر هەندێ بەنابەدری نانەکەم خوارد، سەرۆک وەزیران گۆتی : پێدەچی زۆرت برسی نەبی ! گۆتم : وەڵلا برێم چ هەر ئەوەندەم پێدەخورێ، ئیشارەتی دا ئێک لەو کچانەی لەوێبوون، کەوا چایەمان لۆ دانێن هەتا دەستمان دەشۆین، هەستام چووم دەستم شووشت، دەستت درێژ دەکردە بن بەلوعەکەی ئاو بەخۆی دەهاتە خوارێ، دووگمەکم داگرت سابوناوی شل هاتە دەرێ، دەستم دابەرێ شووشتم، سابوونە هەم لینج بوو، هەم بۆنیشی زۆر خۆشبوو..!
چوومەوە جێی دانیشتنەکەی و چایەمان لۆهات، چایەکم خواردەوە، هەم بەتام بوو، هەم بۆنی خۆشبوو، زانیم ئەو چایە ئەوەنیە کەلەسەر عارەبانەکانی شێخەڵلای زەرد هەرگەڕایە، لۆیێ داوای چایەکیدیشم کرد، باشبوو لۆیان هینام، ئەویشم بێ شەکر خواردەوە، سەرۆک وەزیران گۆتی : دەرێی لەمردنێ دەترسێی ؟ گۆتم : هەر وەختی دێ بەخێر بێ، کەس ناتانی لەبەری هەرێ، گۆتی : ئەوەی دەزانم، بەران دەبینم لەخواردنێ پارێزی دەکەی و چای بێ شەکریش دەخۆیەوە، قاتی شەکرەت نیە ؟ گۆتم : ناوەڵلا نیتم، بەران هەر خۆم دەپارێزم لەو شتانەی تووشی کێشەم دەکەن، پێکەنی و گۆتی : ئەوێ ڕۆژێ وەزیری تەندروستی لێرەبوو، بڕوات هەبی هەنکی یەک کەری خوارد، وەکی یەک دوو چایەشی لەسەر کرد گۆتی : وای لۆ نێرگلەکی..! گۆتم : ئەوجە لۆتان هینا، گۆتی : ناوەڵلا سەم تێبەردا..!
بەینەکی دی دانیشتم و ڕوخسەتم وەرگرت و هەستام، سەرۆک وەزیران گۆتی : دیسان دووبارەی دەکەمەوە خۆت مشەوەش مەکە، بەهێوری ئیشی خۆت بکەو هەر دوو ڕۆژیدیە قەوانەکی دی پەیدا دەبی و لێدەدرێ..!
هاتمە دەرێ و دیتم جەعۆ لەکن تڕومبێلی ڕاوەستایە، سواری تڕومبێلی بووین و جەعۆ پێی لێنا، گۆتم : جەعۆ نانیان داییێ ؟ گۆتی : قاتی بێی من نانت نەخواردیە گدۆ ؟ گۆتم : وەڵلا سەرۆک وەزیران تەکلیفی کرد، خۆ ناکرێ برێم ناخۆم، گۆتی : وەڵلا هیجیان نەدا من و گووشیان بەکراوی نەپیووام، گۆتم : حەزت لەچیە ؟ گۆتی : ئاخ لۆ تەشریبەکی تەعجیلی، گۆتم : باژۆ لۆ تەعجیلی ! گۆتی : ڕادەبوێری ؟ گۆتم : ناوەڵلا بەڕاستمە ! جەعۆ خەنیبوو، سووکانی باداو فڕی لۆ تەعجیلی..!
تڕومبێلمان لەگەراجەکی ڕاگرت و بەپێیان شۆڕ بووینەوە لۆ تەعجیلی، لامان داو دانیشتین، تەشریب لۆ جەعۆی هات، گۆتی : بەڕوخسەتت ئەمن بەدەستی دەخۆم، تامی تەشریبی لەوەیە ئاوەکەی بە دەست و پەنجەت دابێتە خوارێ، گۆتم : بەکەیفی خۆت بکە، جەعۆ قۆری هەرکردو کەتە سەر تەشریبی، ئەو دەیخواردو ئەمن تەماشام دەکرد، بڕوا بکەن نان خواردن بەس لەفەقیری دێ و هەر ئەویش تامی لێدەکاو شوکرانەی خواش دەکا لەسەری..!
پاش ئەوەی جەعۆ تێری خوارد، گەڕاینەوە لای مارێ، دیتمان سەری کۆرانێ فوولە، دەرزیت فڕێ دابا نەدەکەتە عاردی، دۆرو زوڕناو شاییەک دەگەڕا نەبیتەوە، ئەمن و جەعۆ چاومان زەق بۆوە، گۆتم : هەبی و نەبی مام عەوڵا لە خەستەخانەی دەرچووە..! جەعۆ جامی تڕومبێلی کردەوەو گۆتیە ئێکەکی ئەرێ ئەوە چبووە ؟ ئەویش گۆتی : لۆ نازانی ئەو هەرایە لۆ چیە ؟ جەعۆ گۆتی : ناوەڵلا لۆ چیە ؟ گۆتی : ئەوە دیعایەیە دیعایە، جەعۆ گۆتی : دیعایەی چ ؟ کابرا گۆتی : دیعایەی برنجی برنج..!!

گۆتم : ئەوجە برنج ئەو دۆرو زوڕنایەو ڕەشبەرەکەی دەوێ ؟ کابرا گۆتی : وەڵلا ئێستا ئەوهای لێهاتیە، دوایێ ئەتوو بەخۆت نازانی کورد لۆ هەموو شتی هەردەپەڕی، بەباش و خراپ قوون بادەدا ! دەدابەزن ئەنگۆش پێچە شاییەکی بکەن و قیچە برنجەکیش بخۆن، لەتەلەفزیۆنیش دەردەچن، جەعۆ گۆتی : ئێ باشە لۆ هاتینە ئەو کۆرانەی ؟ کابرا گۆتی : وەڵلا ئەوە خزمەکەی ساعێب برنجەکەی ماری لێرەیە، گۆتبووی وەرنە مارێمە با ئەمەش دەرچین..! گۆتمە جەعۆی : تێپەڕە بابڕۆین، جەعۆ پێی لێناو تێپەڕین، گەیشتینەوە مارێ، جەعۆم ئیزن داو چوومەوە ژۆرێ، سەلامم کرد، داکی ئەحمەدی لەباتی سەلامی ڕۆژنامەکەی کابرای گۆرینی لۆ برند کردم، گۆتم : یا ئەڵلا خێر، ئەو خەبەرە گەیشتە تووش ؟ گۆتی : ئەمن نازانی ئەو قسانە ئەتوو لازم بکا فەسل ئەو سکڕتێڕە..! گۆتم : خۆت مشەوەش مەکە، ئەتوو بەخۆت تەندروستیت باش نیە، با جەڵتەک لێت نەدا ! گۆتی : زۆڕ دەزانم ئەتوو حەز ئەو جەڵتە، حەتتا بمڕم ئوو بینی زنەک ئاخەر (ژنەکی دی)..! گۆتم : بابە وەڵلا وەنیە، کەس هەیە حەز بکا ژنی بمری، کورە بابە ئەتوو بمری ئەمن مارم وێران دەبی و کەپری سەرم دادەڕمێ ! گۆتی : ئەگەڕ دەتەوێ ئەمن نامڕی، فەسل کە ئەو سکڕتێڕە، ئوو ئەمن دەکا ئەو ئیسڕاحەت ! گۆتم : وەڵلا ئەو سکرتێرە گوناحی نیە، بەستەزمانەی بوختانی پێکرایە، بڕوا بکە لەمن بێتاقەت ترە بەوەزعەکەی، تەئکید بە ئەوڕۆ سبەی ڕاستیەکان دەردەکەون و لۆت ڕوون دەبتەوە کە ئەو شتە وەنیە..! هەتا دەستی تێدابوو ڕۆژنامەکەی تێهەرداو گۆتی : ئەمن نازانی ئەو قسە، لازم فەسل یەعنی لازم فەسل، گۆتم : بابە ناتانم فەسلی کەم، ئاخر ئەمن ئەو دەسەراتەم نیە، بەران شەرتبی سبەینێ بچمە دەوامێ بیگۆزمەوەو لەکنە خۆمی نێلم، گۆتی : نانا لازم فەسل، گۆتم : بابە گوناحە ڕزقی ئەو فەقیرەی لۆ دەبڕی، خوا قبور ناکا، سبەینێ لە وەزارەتی ناهێلم و دەینێرمە دائیرەکی دی، ئەگەر نەمگوازتەوە پیاوەکی خراپم، بەس لێمگەڕێ ئیسراحەتەکی بکەم، گۆتی : سوبەینێ ئەمن دێ وزارەت حەتتا ببینم ئەو ئەمڕ نەقل، گۆتم : ئەزیەت مەخۆ، شەرتبی هەر ئەمرەکەم دەرینا یەکسەر نوسخەکت لۆ بنێرم لە واتس ئاپی..! باشبوو بڕەک هێور بۆوەو گۆتی : دەخۆ ئەو نان ؟ گۆتم : ناوەڵلا ناخۆ ئەو نان، ئەمن خواردی ئەو نان لەکن ڕەئیس وزڕا..! وەلحاسر لچ و لێوەکی باداو بەتووندی ڕۆیی لۆ کن جل شۆرەکەی، چونکە زەنگی لێداو گۆتی : وەرن ئەو جلکانەم لەهەناوی دەرینن هەمووم شووشت و هیشکیشم کردنەوە..!!
چوومە سەرێ جلکم گۆڕی و نوێژی نیوڕانێم کردو لەسەر سیسەمی لێم پارداوە، گۆتم : بەشکوو بڕەک خەوم لێبکەوی و مێشکم بێتەوە سەرەخۆ، هێشتا خەوم لێنەکەتبوو، داکی ئەحمەدی هات، گۆتی : وەرە هات ئێک دوو مێوان ! گۆتم : باشە، ئاوەک چایەکیان لۆ دانێن هەتا جلکم دەگۆڕم و دێم، گۆتی : ئێ دباش..! هەستامەوەو جلکم گۆڕی و چووم لۆ بەخێرتانیان، وەکی چووم دەبینم سابیر شێلمانەو زەلامەکی دیشی لەگەرە، سابیر شێلمان کەونە دراوسێمان بوو، پیاوەکی زۆر سوحبەتچی و قسە خۆشبوو، ئێک عەیبی هەبوو زۆری دەگۆ، لەهەر مەجلیسەکی دانیشتبا، مەجالی کەسی نەدەدا، هەندی دەگۆ هەندی دەگۆ هەتا خوا دەرێ بەس ! عەلەددەوام لە کێشەو دۆخەش دابوو لەگە حوکمەتی، سارێ دوو سێ مانگی لە حەپسخانەی دەبردە سەری، ئەمە لەگەڕەکێ ناومان لێنابوو، سابیر بەندیخانە ! دەیگۆ وەم پێمەرێن، هەر پێم برێن سابیر شێلمان ! ڕۆژەکی گۆتم : سابیر ئەو نازناوی شێلمانە چیە پێت وەنووسایە !؟ گۆتی : وەڵلا ئەفەندی چت لێبشارمەوە، ئەوە گێژنەکی لەگەر دوو سێ برادەران چوومە بازاڕی، سیحر بازەک لەبن دیواری قەراتێ سیحری دەکردو دنیا دەورەی لێدابوو، قاقەزی لەبن هەنگری دەناو بڕەک خۆی بادەداو دەیکردە تۆپ و دەیدا خەرکی، پاشان تۆپەکەی لێ وەردەگرتنەوەو برندی عاسمانێی دەکردو دەیگرتەوەو دەبووە چوکلێت، ئەمنیش چوومە پێش و گۆتم : ئەتوو لۆ سیحرەکی دی ناکەی ؟ گۆتی : سیحری چبکەم ؟ گۆتم : ها ئەو کەلامسانە لەسەرێ بخۆو لەخوارێ بیانکە شێلمان..! کاکە بووە یەک پێکەنین نەبیتەوە، کابرای سیحر باز توڕەبوو و هەتا مست گرتی لەچڕو چاوی دام، گێژبووم و لەسەر یەک سوڕام و دنیام لەبەر چاوی تاریک بوو و کەتمە ئەو گۆڕەی.! وەکی بەخۆ هاتمەوە دیتم لەسەر ڕەسیفی درێژ کرایمەوەو هەموو سینگ و بەرۆکم خینە، برادەرەکانم ئەمنیان گەیاندەوە مارێ و لەو ڕۆژیووە ناویان لێنام سابیر شێلمان..!
ئێه، بابێینەوە سەر باسی خۆمان، زۆر بەگەرمی بەخێراتنی سابیرو مێوانەکەی دیم کرد، سابیر هەستاوە ماچ بارانی کردم و گۆتی : کورە ئەوە ئەتوو لەکێی هەی زالم، کفربوو سەرە گوریسەکت کەتە بەر دەستی ئەوها خۆت لەمە بزر کرد..! وەلحاسر سابیر نەیبڕیەوەو سێ چارێگە سعات قسەی کردو هەموو تاریخ و جوغرافیەی منی لۆ مێوانەکەیدی دەریناو لەگە قسەکانیش یەک بەدەنگی پێدەکەنی، دەمەک ئەمنی دەبردە تاقی عاسمانێ و دەمەکیدی لەبە سەی ڕوو دەکردم..!
هەرکووی هەبوو سابیرم بێدەنگ کردو گۆتم : ئەمرکەن باخزمەتتان بکەم، سابیر شەپپەکی لە ڕانی برادەرەکەیداو گۆتی : ئەو نازدارەی دەبینی ؟ گۆتم : بەرێ..! گۆتی : ئەوە خورامکەکی تووی هەیە، هەتتا برێی کوڕەکی کاسب و زیرەک، ماشەڵلا دەست لۆ خۆری ببا دەبتە زێڕ، ئەوە هەندە کەلوپەلی لە سین هینایە، بەلاش و حەلاش لە حدودی لێیان گرتیەو نایدەنەوە، ئەلهەقی زۆریشمان هەوڵ دایە بەران چمان پێنەکرایە، ئەوجە ئەوە هاتینە کنەتوو، دەبی بەهیممەت بی یان قیمەتبی، ئەو کەلوپەلانەم لۆ بەردەی..! گۆتم : سابیر خۆ تریاک و مریاک نیە !؟ بابی کوڕەی گۆتی : نا بابە نا، ئەو ئیشە لەمە ناوەشێتەوە جەنابی وەزیری، ئەمە کوو چشتی وا دەکەین ! گۆتم : ئەدی چیە ؟ گۆتی : ئەوی ڕاستیبی، گەمەو مەمەی مندارانە ! گۆتم : ئەوجە گەمەی منداران لۆ دەگیرێ، ڕاستم پێبرێن چیە ؟ سابیر شێلمان گۆتی : ڕەحمەت لەبابت، ئەتوو چیە هەندە لێدەپێچیەوە، دەتەلەفۆنەکی بکە، با کەلوپەلەی بەردەن و تەواو..! گۆتم : دە ناوی کوڕەکەتم بدێ، لەگەر ئەو جێیەی کەلوپەلانەی لێگیرایە، با تەلەفۆنەکی بکەم..! وەڵلا ناوی سێیانی کوڕەم وەگرت لە گەر ئەو جێی کەلوپەلەکانی لێگیرایە لەگەر وەختی گرتنەکەی..! تەلەفۆنەکم لۆ وەزیری دارایی کرد و زانیاریەکانم دایێ و گۆتی : هەونکە وەرامت دەدەمەوە و پێت دەرێم مەسەلەکە چیە، گۆتم : زۆر باشە..! مۆبایلەکەم قەپات کردو گۆتمە سابیری هەونکە خەبەرەکمان دەست دەکەوی..!
ڕێزە چایەکیدیمان خواردەوەو هەندە سوالفەو قسەی کەونمان لەگەر سابیرشێلمانی باس کرد، زەنگی مۆبایلەکەم لێیداو دیتم وەزیرە، وەزیر پێبکەنەو پێبکەنە، لەبەر پێکەنینێ قسەی پێنەدەکرا، گۆتم : دەتێم بگەینە بزانم بەچ پێدەکەنی ؟ گۆتی : ئەتوو دەزانی ئەو کەلوپەلانە چیە ؟ گۆتم : ناوەڵلا ! گۆتی : بەنامووسم بتزانیبا چیە بەحەیاتی تەلەفۆنت نەدەکرد ! گۆتم : لۆ چیە ؟ بڕەکیدی پێکەنی و گۆتی : زەکەری سناعی..!!

گۆتم : چ چ !؟ گۆتی : ئەتوو مادام گێت گران بووە، لۆ ناچی سەر لە دکتۆرەکی گێی بدەی !! گۆتم : وەختی فشەو گاڵتەی نیە، ڕاستم پێبرێ کەل و پەلەکان چیە ؟ گۆتی : کورە ئەتوو زۆر عەنتیکەی ها، وەڵلا وەبیللا زەکەری سناعیە..! ڕەنگم زەرد هەرگەڕاو قوڕگم هیشک بوو، تاسام و بەینەکی باش بێدەنگ بووم، پاشان ڕووم لە سابیر شێلمان و برادەرەکەی کرد، گۆتم : ئەنگۆ دەزانن کەل و پەلەکان چیە ؟ سابیر گۆتی : ناوەڵلا ئەمن نازانم، بەران ئەوە دەرێ گەمەی مندارانە..! گۆتمە برادەرەکەی سابیری ڕاستم پێبرێ دەزانی چیە !؟ کابرا بڕەک ڕەنگی تێکچوو، گۆتی : وەڵلاهی دەزانم و نازانم..! گۆتم : دەزانم و نازانم چیە، دەزانی یان نا ؟ کابرا گۆتی : جەنابی وەزیر، ئەرێ خۆ تەهقیقمان لەگەر ناکەی، بەکورتی و بەکوردی پێت دەرێم، مەوادەکەمان لۆ بەردە، سەتا سی قازانجەکەی لۆ توو..! ئەعسابم نەماو دەماری مێشکم هەمووی شۆتیان کرد، هەستامەوەو گۆتم : هەستە بڕۆ دەرێ هەستە، ئەگەر شەرەف و نامووست هەبی ئەو کاسبیە قۆڕەی ناکەی..! سابیر شێلمان مشەوەش بوو، گۆتی : ها ها جەنابی وەزیر، ئسول ئەوهایە لەماری خۆت دەرمان کەی !؟ گۆتم : ئەدی ئسول ئەوەیە بێیە ماری منی و داوام لێبکەی زەکەری سناعیت لۆ بەردەم..! سابیر ڕەنگی زەرد هەرگەڕاو گۆتی : کا دووبارەی کەوە، چمان لۆ بەردەی ؟ گۆتم : زەکەری سناعی..! سابیر شێت وهاربوو، ڕووی لەکابرای کردو گۆتی : تفوو هەی بێ نامووس، بەو ئاخیری عومرەی ئەمنت لۆ گەوادی هینایتە ئێرە، هەستە پێشم کەوە هەستە هەی مل پانی ملەستوور..! کابرا چاوی بەردابۆوەو چ قسەی نەدەکرد، سابیر گۆتی : جەنابی وەزیر دەبی لێم ببوری، وەڵلا وەبیللا نەمزانیە دەنا ئەمن کوو لەگەری دەهاتم، ماخران ئەو ئیشە سووکە گەوادیەکە لەو گۆڕەی ! گۆتم : سابیر دەتانی سووکەکەش لابەیی و گەوادیەکی ڕووت و قووتە..!!
سابیر زۆر داوای لێبوردنی کردو چووە دەرێ، کابراش ملی شۆڕ کردو لێیدا ڕۆیی، سەرەکم باداو دانیشتمەوەو گۆتم : یاڕەببی خوایە زۆر شوکر، ئەتوو بڕۆنێ ئەو مەملەکەتە چی بەسەرهات..! لەو خەیارانە دابووم، وەزیری دارایی تەلەفۆنی کردەوە، وەرامم داوەو بەپێکەنینەوە گۆتی : چ دەرێی کەل و پەلەکانت لۆ بەردەم !؟ گۆتم : دەی بزانە ئەو گووە هیشکەی بە قوونی من وەنانووسێنی، بابە بڕوا بکە ئیمن نیەو هەرنەشم زانیە ئەو چشتە قۆڕەیە، ئەگەر نا کوو تەکلیفم دەکرد، گۆتی : وەڵلا دەرێم ئەگەر ئی تووەو خەریکی ئەو بازرگانیەی بالۆت بەردەم و زەرەر نەکەی، گۆتم : گەردەنت ئازاد نەبی ئەگەر بەریدەیی و خێرت دەگاتێ ئەگەر هەمووی بسووتێنی..!
شەوێ چووم سەرەکم لە عەوڵای دا لە تەندروستی بپرسم، وەکی گەیشتمە خەستەخانەی، دیاربوو باشبوو، لە دارانەکەی قۆریان گرتبوو، هێدی هێدی پیاسەی دەکرد، هەر چاوی بەمن کەت گەشبۆوە، چاک و چۆنیم لەگەر کردو بەگەرمی دەستیم کووشی، گۆتم : ئیشاڵلا سبەینێ دەردەچی و هەر دووسێ ڕۆژیدیە دەگەڕێیوە دەوامێ ! گۆتی : وەڵلا خەمی توو و وەزارەتمە، دەرێم دەبی بێی من ئەو وەزارەتە ئیش و کاری کوو بڕوا..! ئێک نەیزانیبا دەیگۆ عەوڵا خۆی وەزیرە، یان ڕاوێژکارو دەستە ڕاستی وەزیریەو وەزیر بێی وی پەنجەی لە ئاوێ نانێ، پێکەنیم و گۆتم : زۆر باش دەڕوا، ئەمن سبەینێ سەفەری لوبنان دەکەم و بەشداری خولەکی دەکەم، ئیشاڵلا هەتا دێمەوە ئەتووش چادەبی و دەگەڕێیەوە دەوامێ، گۆتی : وەڵلا مادام سەفەر دەکەی، دەبی زوو بگەڕێمەوە، ئەمن لەوێ نەبم و ئەتووش لەوێ نەبی وەزارەت کۆر دەبتەوە !! گۆتم : ئەتوو بەخۆت نەشتەرگەریت لۆ کرایە، ئەوەندە خەمێ مەخۆ..!
سبەینێ هەر چوومە وەزارەت، گازی ڤارینی سکرتێرەم کرد، گۆتم : ئەمن و ئەتوو دەنگ و دۆرەکی زۆرمان لەدووە، پێم باشە خۆت بگۆزیوە جێیەکیدی هەتا ئاگرەکە دەکوژێتەوە، کێندەرت حەز لێیە داوا بکەو دەتنێرمە وێندەرێ ! گۆتی : وەڵلا ئەمن حەزدەکەم هەر لێرەبم و کنەتوو بەجێنێلم، هەرچی دەرێن بابرێن، گرنگ ئەوەیە ئەمن متمانەم بەخۆم هەیە، گۆتم : وەیە وە، بەران وام پێباشترە جارێ لێرە نەمینێی، گۆتی : جەنابی وەزیر دەترسێم ئەو گۆستنەوەی من لەسەر ئەوامیری مارێبی، گۆتم : مهیم نیە ئەوامیری کێیە، مهیم ئەوەیە ئەتوو جارێ لێرە نەمینێی..!

ڤارین چ دەنگی نەکرد، بەران لە ڕەنگ و ڕوخساری بێتاقەتی و ڕازی نەبوونم خیندەوە بەو گواستنەوەی لە نووسینگەی من لۆ جێیەکی دی، چونکە چارەی نەبوو، لۆیێ بەنابەدری ڕازی بوو، گۆتم : حەزت لێیە بچیە کێندەرێ ؟ گۆتی : بمنێرە بەشی ڕاگەیاندن، گۆتم : ڕاگەیاندن، ڕاگەیاندن، ئیدی ناردمە وێندەرێ..!
تەلەفۆنەکم لۆ گوڵاڵە خانی کردو گۆتم : هەتا ئێرە وەرە..! ماشەڵلا دەتگۆ پەلیکە، فەوری و سەوری گەیشتە کنە من، فایلەکی لەبن هەنگری نابوو، سەلامی کردو بەزەردەخەنەوە بەرەو ڕووم هات، پاش چاک و چۆنی دانیشت و بەخێراتنم کرد، گۆتی : ئەوجە نەرێی شیرنی لۆ تەندروستی خراپەو تەرکم کردیە، زووبە پاقلاوەی دابەش کە، هەستامەوەو چووم لەسەر سەلاجەکەی کارتۆنی پاقڵاوەکەم هیناو لەسەلاجەش ڤانتایەکی ساردم دەست دایێ و لەپێشم دانا، گۆتم : وەڵلاهی ئەگەر ژنبی، بنی ئەو پاقڵاوەی دەینی و هەمووی قلف دەکەی..! گۆتی : دەی دەی بەکووشتنم بدە، مەرەقتە بمرم و لەکۆر وەزارەتەکەت ببمەوە، گۆتم : دەتوو واز لەوەی بینە، پێم برێ لەگەر حەمەی مێردت چت کردەوە ؟ گۆتی : وەڵلا جەنابی وەزیر حەمەم خۆڕی کرد، تەواو تازە زەحمەتە جارەکیدی ئەو قۆرو باسکە ناسکەی خۆمی باوێمە بن سەری، حەمە خۆڕی بوو خۆڕی، ئێستا کێشەکەمان کەتیتە دادگاو نازانم بەکێ دەگا، مهیم ئەو نازو نیعمەت و سەلتەنەتەی هەیبوو لەدەستی چوو، لۆشم گەڕایتەوە حەفتەی پێشی بەهەردوو ژنان لەبن دەست پێیێ خۆیان نایەو لێک و پێکیان کردتەوە، کا لۆ ئەوێ ڕۆژێ هەردوو جۆتە گوونەکەشیان لەبن و پۆتکەوە دارینابا، وەبی هەر لەسەری خۆیداباو بیگۆتبا حەیدەرم قەلەندەرم..! گوڵاڵە خان لەگەر ئەو قسەی لە قریتەی پێکەنینێی داو هەندەی خۆ برند کردو بە کورسیەکەی دادا..! جەعۆ و زێخە بەتووندی دەرکەیان کردەوەو تەماشایەکی من و گوڵاڵە خانیان کرد، زێخە لچ و لێوەکی باداو بڕەک سەری هیناو برد، جەعۆش گۆتیە من : ئوستاج، ئەتوو سەلامەتی..!؟ گۆتم : بەرێ بەرێ سەلامەتم، گوڵاڵە خان گازی زێخەی کردو گۆتی : وەرە هەی بابان کۆر وەرە، زێخە هات و گۆتی : ئەمرکە گوڵاڵە خان ! گوڵاڵە خان گۆتی : بڕۆ چایەکی یەک ڕەنگی شیرنی دەرەجە ئێکم لۆبینە، باشە جەرگۆ ! زێخە گۆتی : ئەمر دەکەی، پاشان بەمنیگۆ : دەردی جەعۆو عەوڵای گۆتی : ئوستاج چایەکیش لۆ توو نەینم !؟ گۆتم : بینە بەران بێ شەکربی ! گوڵاڵە خان لەقریتەی پێکەنینێیداو گۆتی : کوو ئەو چای بێ شەکرە ئەمنی کووشتیە، ئێستا هەندە زەلامی فشقۆو مشقۆ فێرە ئەو حارەی بووینە، ئاخر برێ لەشەکری بە ئیستیفادەتر هەیە لۆ پیاوی، دیسان لەقریتەی پێکەنینێی داو جغارەکی دەریناو بەلێوی وەناو بە چەرخە بریقەدارەکەی پێیکرد، یەک قوومی وەها درێژی لێداو هەریمژی، قورعان بەهەقت بە ساحێبت، هەتا بنەبانێی هەردوو سیەکانی ڕۆیی، ئەوجارە نیوەی دووکەرەکەی لەکەپووی هیناوەو نیوەشی لە دەوی، ئەوجە سەری برند کردە عاسمانێ و یەک دوو جار شان و ملی باداو ئەو پرچە خاوەی بەلای ڕاست و چەپ داداو دەتگۆ پۆلیە ئاگرن باریان گرتیەو بە عاسمانێ دا دەفڕن، ڕووی لەمن کردو گۆتی : بڕوا بکە هەمووی فشەیە، ئەو ژیانە تڕڕووهاتە ئەوەی ناینی خەمی لێ بخۆی، پاش ئەو دەگگە گەورەی حەمە لەمنیدا، دنیا لەکنە من بوویتە تونێلەکی تاریک و قەپات..!
لەناو پێکەنین و قسە خۆشەکانی گوڵاڵە خانی خەمەکی گەورەم دەدیت، هەموو جارێ دەرێم : ئەوانەی لەبەر چاوی خەرکی زۆر درخۆش و بەکەیف و سەیف دیارن، لەماری خۆیان و لەژیانی خۆیان خەم و تەمەکی گەورە هەیە..!
لۆ ئەوەی جەووەکەی بگۆڕم گۆتمە : گوڵاڵە خانی ئەو چەرخە جوانەت لەکێ کڕیە، زۆر جوان دیارە، بە هەردوو پەنجەی چەرخەکەی بەتەقلە فڕێدا پێشە من و گۆتی : پێشکێشت بی ! گۆتم : مەمنونم نامهەوێ، چونکە جغارە خۆر نیمە ! گوڵاڵە خان گۆتی : دەرێم هەستم بەو سەرکە گەورەی خۆم یەک کەللەت لێدەم و لەسەر ئێکت بسوڕێنم، نە جغارەی دەخۆی، نە پەرداخی هەردەدەی، نەکەیف و سەیفەکی دەکەی، بەس بزانم لۆ دەژی !؟ دیسان لە قریتەی پێکەنینێیدا و گۆتی : بەخوای ئەوە لۆ سوحبەتی بوو، دەنا ئەمن زۆر زۆر خۆم دەپارێزم، پێکەنیم و گۆتم : دەزانم بەخوای، هەست دەکەم ئەتوو ژنەکی زۆر باش و بەڕێزی، لۆیێ پێم خۆشە ئاگات لە وەزارەت بی هەتا دێمەوە، گۆتی : خەمت نەبی وەکی چاوی خۆم دەیپارێزم، سەفەری خێرت بی، بەران زۆرت ئاگا لەخۆبی لە لوبنان، هەر خافربی زەڕبەکت لێدەدەن، بەتایبەتی مەسەلەی ئافرەت و شتی وا، زۆر مەسولی گەورە لەوێ تێکەتیەو فلیمیان سووتاندیە..! زانیم گوڵاڵە خان لەو قسەی ڕاست دەکاو شتی بینیەو بیستیە، لۆیێ ئامۆژگاریەکەم بەهەند وەرگرت..!
بەینەکی باش دانیشتین، پاشان گوڵاڵە خان هەستاو خواحافیزی کرد، ئەمنیش خواحافیزیم لە زێخەی کردو لەگەر جەعۆی بەڕێکەتم لۆ مارێ، هەتا خۆم ئامادەکەم لۆ سەفەرەکی لوبنان، چونکە دەبی پاش نیوڕانێ بچمە مەتاری و لەوێ لەگەر وەزیرەکانی دی پێکەوە بڕۆین، گەیشتینەوە لای مارێ و دیتم کۆران قەرەبارغە، درم خورپەکی کرد، گۆتم : یاڕەببی خوایە هیچ نەبووبی، باشبوو وەزعەکە سەلامەت بوو، قەرەبارغیەکە ئی ئەوەی بوو، مام عەوڵا لەخەستەخانەی دەرچووبوو، جەعۆ تڕومبێلی ڕاگرت و هاتمە خوارێ و چووم لۆ مارێ مام عەوڵای، وەکی چووم دەبینم پیرداو بێ ددان و شەمسەدین گەندەبای و ئەوانی دی هەموو لەوێنە، سەلامم کردو ئێک پێ لەبەرم قیت بوونەوە، دۆقەم لەگەر کردن و چووم لە تەنیشت مام عەوڵای دانیشتم، پاش چاک و چۆنی لەتەندروستی مام عەوڵام پرسی، دیاربوو باشبوو، گۆتی : هەونکە ئەتوو ئەو سەفەرەی لوبنان هەردەکەی ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، گۆتی : دەسەبرەکت گرتبا، هەتا ئەمن باشتر دەبووم و دەچوومەوە دەوامێ و ئاگام لەوەزارەت دەبوو، گۆتم : گێمەدێ ئەوە گوڵاڵە خان لەوێیەو ژنەکی مەزبووتە، پیرداود بێ ددان خۆی پێنەگیراو گۆتی : ئەرێ عەوڵا، ئەوە چ وەزارەت وەزارەتتە، ئەتوو وەها خۆت لێگۆڕایە، ئاخر ئەتوو هەی نی حەرەسەکی قوون کەتی..! کاکە بووە پێکەنینەک لەو ناوەی نەبیتەوە..! عەوڵا گۆتی : بێ ددانی تۆڕی، بەختت هەیە لەناو جێی کەتیمە، ئەگەرنا وەکی هەویری دەمشێلای، شەمسەدین گەندەبای گۆتی : وەڵلا عەوڵارۆک ئەگەر ئەتوو مهیم بای، ئەو هەموو داواکاریەی مەت جێبەجێ دەکرد کەدامانە وەزیری، کابزانم چت کرد لۆمەو لۆ کۆرانێ..؟ عەوڵا گۆتی : بەخوای بابە ئەنگۆ زەلامی بێ ئاقرن، یەعنی نازانن ئەو وەزارەتۆکەی مە جارێ ساوایەو هێشتا نەکەتیتە سەرپێ، ئاخر ئەمن و وەزیر ساعێبی زەلامی وەکینگۆینە لۆیێ ئیشمان ناڕوا..!

تەحسین وەلوەلۆک گۆتی : وەڵلا هەتا وەزیر ساعێبی تووبی عەوڵا، یەک بست ئیشی ناچتە پێش، دەوجە پیاوی باشبەو چیدی فشەفشێ مەکە، کوڕم ئەتوو چی هەتا برێی وەزارەت بێی من ناڕوا..! عەوڵا خۆی توڕە کردو دەیوویست لە بن جێی بێتە دەرێ و خۆی بەچڕوچاوی جەماعەتی دادا، گۆتم : بابە وازی لێبینن ئەو تازە نەشتەرگەری لۆ کرایەو هەموو هەناوی هەرزڕایە، لێیگەڕێن بە جێی برینەکانی هەرنەوەشێتەوە..! باشبوو جەماعەت وازیان لێهیناو چیدی لەسەر نەڕۆیشتن، پیرداود بێ ددان گۆتیە من : ئەرێ ئوستاج ئەتوو هەر دەچیە لوبنان خێرت دەگاتێ دەرمانەک هەیە ئەگەر لەوێ لۆم بینی ! شەمسەدین گەندەبای گۆتی : دەرمانی چت دەوێ پیرەسە..!؟ پیرداود بێ ددان گۆتی : ئەرێ بابە ئەنگۆ چیشتان هەیە لۆ خۆ تێکەر دەکەن، ئەو دەرمانە ئی قووەتێیەو خلاس و بڕاوە، تەحسین وەلوەلۆک گۆتی : قووەتی کێندەر پیرۆ ؟ گۆتم : بابە دەوازی لێبینن بابزانین دەرمانەکە چیە ؟ عەوڵا گۆتی : وەڵلاهی ئەمن بزانم ئی پیرداود بێ ددانی نەک بە دەرمانی، بە جەگیش برند نابی..! کاکە بووە پێکەنین و هەرایەک جەماعەت هەروەختبوو بپسێن، عەوڵا چونکە عەمەلیات کرابوو، هەند پێکەنی دەنگی نووساو دەوی بەشبۆوە، هەموو ترسی ئەوەمان لێنیشت چشتەکی لێبێ، لۆیێ گۆتمان کاکە هەتا زووە با هەستین، گوناحە با ئەو زەلامە چشتەکی لێنێ..!
دوعای شفامان لۆ کردو هاتینە دەرێ، خواحافیزیم لەجەماعەتی کردو لۆلای مارێ چووم، دیتم پیرداود بێ ددان بەدووم داهاتیە ! گەیشتە من و گۆتی : ئوستاج خێرت دەگاتێ ئەو دەرمانەم لۆبینە ! گۆتم : دەناوەکەم بدێ، گۆتی : پێی دەرێن چای مۆرینگۆ، ئەوەم لۆبینە، گۆتم : لۆ ئەوە چایەیە ؟ گۆتی : وەڵلا نازانم، بەران ناوی ئەوهایە، گۆتم : باشە لێرە نیە ؟ گۆتی : زۆر گەڕایمە بەدەستم نەکەتیە، وەڵڵاهی ناشوێرم عەبە شینەکەی بخۆم نەکوو چشتەکم لێبێ ! گۆتم : باشە ئەگەر ئەو چایە نەبوو ؟ گۆتی : بەشکوو بەدیلەکەی هەبی، گۆتم : بەچاوان، وەعدبی لۆت بپرسم..!
چوومەوە ژۆرێ، سەلامم کردو داکی ئەحمەدی گۆتی : ها ئەو سکرتێرە کرد نەقل ؟ گۆتم : دەبرێ عەلەیکەسەلام پیاوەکە بەخێر بێیەوە، وەختی تەڕەماشیە ! گۆتی : ئەمن نازانی ئەوە، گۆتم سکرتێرە لازم نەقل، یەعنی لازم نەقل..! گۆتم : بابە نەقرم کردو تەواو، ئەگەر باوەڕیش ناکەی سبەینێ بڕۆ وەزارەت بزانە لە نووسینگەی من دوام دەکا..! گۆتی : ئێ دباش باش، گۆتم : کەل و پەل و جانتام لۆ حازرکە، هەونکە بڕەکیدی دەڕۆم لۆ لوبنان، گۆتی : وەڵلا ئەو جانتا حازر ئوو حەموو مەلابس تێدا، گۆتم : باشە دەستخۆش، جەعۆ واچۆوە مارێ، هەونکە دێتەوەو دەڕۆم لۆ مەتاری، هەر چشتەکیشتان پێویست بوو بەوی برێن، ها ئەو پارەشت بدەمێ لۆ مەسرەفێ..!
هەتا ئەمن پشووەکم دا جەعۆ هات، لەدەرکەیداو گۆتی : ئوستاج بڕۆین، گۆتم : بابڕۆین، خواحافیزیم لەمارێ کردو ڕۆیشتم، لەڕێیێ گۆتمە جەعۆی چاوەکت لەمارێ مام عەوڵای بی ئەگەر چشتەکیان پێویست بوو، گۆتی : خەمت نەبی، بەران ئەگەر پێت کرا لەلوبنان بزانە مەجالەکی وەرناگری سەرەکی لە مەیدانی کۆتران بدەی..! گۆتم : مەیدانی کۆتران لۆ ؟ گۆتی : وەڵلا بزانە بازاڕ کووە لەوێ، کۆتر گرانە، هەرزانە، بزانم ئەگەر خێرەکی تێدابی ئەمنیش سەفەرەکی وێ ناکەم هەندە کۆتر بینم ! گۆتم : بەڕاستیتە ؟ گۆتی : ئەرێوڵلا، گۆتم : ماخران هیچت نەدیتەوە کۆتر نەبی ؟ گۆتی : لۆ ئوستاج نابی، هەرچیبی لە زەکەری سناعی باشترە..! بەدەستەخۆم نەبوو زۆر پێکەنیم، جەعۆش لەگەمن دەستی بەپێکەنینێ کردو سەرکی باداو گۆتی : گوو بەگۆڕی ئەوەی بی ئەمەی گەیاندە ئەو ڕۆژەی قۆڕەی..!
مایتی[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,033 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
1. کورتەباس سکرتێرە 01
2. کورتەباس سکرتێرە 02
3. کورتەباس سکرتێرە 03
4. کورتەباس سکرتێرە 04
5. کورتەباس سکرتێرە 05
6. کورتەباس سکرتێرە 06
7. کورتەباس سکرتێرە 07
8. کورتەباس سکرتێرە 08
9. کورتەباس سکرتێرە 09
10. کورتەباس سکرتێرە 10
11. کورتەباس سکرتێرە 11
12. کورتەباس سکرتێرە 12
13. کورتەباس سکرتێرە 13
14. کورتەباس سکرتێرە 14
15. کورتەباس سکرتێرە 15
16. کورتەباس سکرتێرە 16
17. کورتەباس سکرتێرە 17
18. کورتەباس سکرتێرە 18
19. کورتەباس سکرتێرە 19
20. کورتەباس سکرتێرە 20
21. کورتەباس سکرتێرە 21
22. کورتەباس سکرتێرە 22
23. کورتەباس سکرتێرە 23
24. کورتەباس سکرتێرە 24
25. کورتەباس سکرتێرە 25
26. کورتەباس سکرتێرە 26
27. کورتەباس سکرتێرە 27
28. کورتەباس سکرتێرە 29
29. کورتەباس سکرتێرە 30
30. کورتەباس سکرتێرە 31
31. کورتەباس سکرتێرە 32
32. کورتەباس سکرتێرە 33
33. کورتەباس سکرتێرە 34
34. کورتەباس سکرتێرە 35
35. کورتەباس سکرتێرە 36
36. کورتەباس سکرتێرە 37
37. کورتەباس سکرتێرە 38
38. کورتەباس سکرتێرە 39
39. کورتەباس سکرتێرە 40
40. کورتەباس سکرتێرە 41
41. کورتەباس سکرتێرە 42
42. کورتەباس سکرتێرە 43
43. کورتەباس سکرتێرە 44
44. کورتەباس سکرتێرە 45
45. کورتەباس سکرتێرە 46
46. کورتەباس سکرتێرە 47
47. کورتەباس سکرتێرە 48
48. کورتەباس سکرتێرە 49
49. کورتەباس سکرتێرە 50
50. کورتەباس سکرتێرە 51
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,033 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
کوردڤین ئەیوب: فیلمی داهاتووم لەبارەی کورد و عەرەبە لە عێراق
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
شێخ ئیبراهیم سەید ئەحمەد بناوەسووتەیی
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
وێنە و پێناس
دوایین کارەکانی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە سەقز ساڵی 2001
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
ژیاننامە
ئاسۆی حاجی واحید
ژیاننامە
میمکە پیرۆز
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
ئامینە عەبدوڵڵا مەولان
ژیاننامە
هێور مستەفا
وێنە و پێناس
ئاهەنگی سەربەخۆیی فەرهەنگ لە سەقز، ساڵی 1952
وێنە و پێناس
مەیدانی هەڵۆ لە سەقز، زستانی ساڵی 1988
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
ئیدریس نادری
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
وێنە و پێناس
خانمانی کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1974
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئیمان حەیدەر
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
کورتەباس
فیستیڤاڵی زستانی کوردستان لە قوتابخانەیەکی ئەهلی شاری سلێمانی به شێوازی فۆلکلۆری و نەریتی کلتوری کوردەواری بەڕێوەچوو، ساڵی 2024
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
کچێکی کورد لە دیمەشق ساڵی 1950
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
ژیاننامە
ڕزگار مەحمود شەوقی
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هۆگر گۆران
03-03-2013
هاوڕێ باخەوان
هۆگر گۆران
ژیاننامە
کامەران عەبدولڕەحمان عوسمان
25-02-2018
سەریاس ئەحمەد
کامەران عەبدولڕەحمان عوسمان
ژیاننامە
کاژین فەتاحی
18-01-2022
سەریاس ئەحمەد
کاژین فەتاحی
ژیاننامە
حەمەسەعید
10-03-2022
سروشت بەکر
حەمەسەعید
ژیاننامە
کەمال غەمبار
04-08-2024
کشمیر کەریم
کەمال غەمبار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەختی ژیانی ژنانی کۆڵبەری کورد لە شاری پاوە، ساڵی 2024
30-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
30-12-2024
سروشت بەکر
کارە هونەرییەکان
ئێوارەیەک لەبەر دەرگا
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سووریا و ئێراق ناسنامەی خەیاڵی عەرەبی درووستکراو
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مەهناز ئێرەوانی باس لە ژیانی خۆی دەکات
30-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ڕۆژی یەکەمی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سۆمەرییەکان، یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی مرۆڤایەتی
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  532,430
وێنە
  113,429
پەرتووک PDF
  20,701
فایلی پەیوەندیدار
  109,422
ڤیدیۆ
  1,765
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,337
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,430
عربي - Arabic 
32,851
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,387
فارسی - Farsi 
11,712
English - English 
7,833
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,811
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,936
پەرتووکخانە 
26,186
کورتەباس 
19,272
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,086
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,185
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,423
وێنە و پێناس 
7,587
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,613
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,467
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
770
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,582
MP4 
2,883
IMG 
208,919
∑   تێکڕا 
244,902
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
کوردڤین ئەیوب: فیلمی داهاتووم لەبارەی کورد و عەرەبە لە عێراق
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
شێخ ئیبراهیم سەید ئەحمەد بناوەسووتەیی
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
وێنە و پێناس
دوایین کارەکانی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە سەقز ساڵی 2001
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
ژیاننامە
ئاسۆی حاجی واحید
ژیاننامە
میمکە پیرۆز
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
ئامینە عەبدوڵڵا مەولان
ژیاننامە
هێور مستەفا
وێنە و پێناس
ئاهەنگی سەربەخۆیی فەرهەنگ لە سەقز، ساڵی 1952
وێنە و پێناس
مەیدانی هەڵۆ لە سەقز، زستانی ساڵی 1988
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
ئیدریس نادری
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
وێنە و پێناس
خانمانی کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1974
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئیمان حەیدەر
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
کورتەباس
فیستیڤاڵی زستانی کوردستان لە قوتابخانەیەکی ئەهلی شاری سلێمانی به شێوازی فۆلکلۆری و نەریتی کلتوری کوردەواری بەڕێوەچوو، ساڵی 2024
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
کچێکی کورد لە دیمەشق ساڵی 1950
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
ژیاننامە
ڕزگار مەحمود شەوقی
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.766 چرکە!