جۆری وشە:
واتا: جۆرە دەنگێکە وەک دەنگی بێچوە چۆلەکە، (جیکەجیک) جیکەی یەک لەدوای یەک [1]
نموونە لە پەندێکدا: #چۆلەکەی ئەمساڵ بە هی پاری ووت، ئەزانی جیکە بکەی ئەی دەم ڕووت#
جیزە، جیکە، دەنگی باریکو نزم، دەنگی تیژ، دەنگی زیق، دەنگی زیقاوڵ، دەنگی زیک، دەنگی زێڵ [2][3]
پاساریی سەرداری کۆڵان
فڕە و جیکەیان لێ بڕا
قەل فڕی... فڕی... تا ون بوو
هەر ڕووڕەشیی خۆی پێ بڕا
#هێمن موکریانی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!