لە چەند مانگی کۆتایی ساڵی 2021بە تێکۆشانی ناوەندی بڵاوکردنەوەی تەوەکوللی لە تاران، #فەرهەنگی شاسوار - وێنەدار -#، نووسینی #سیامەند شاسواری#، وێنەدار لە چاپی قەشەنگی دارماڵ ڕەنگی، بە بەرگی گالینگۆرەوە لە 3 بەرگی 750 لاپەڕەیی، لە چاپ درا و لە کۆتا ڕۆژی ساڵ، واتە لە 31ی دێسەمبری ساڵی 2021 پەردەماڵی کرا و بڵاو کرایەوە.
فەرهەنگی شاسوار لە وەشانی پێشوویدا کە 1085 لاپەڕە بوو، بە شێوەی ئینترئەکتیف لە ڕێگەی (#کوردیپێدیا#)وە لەسەر نێت، بە خۆڕایی بڵاو کرابوویەوە. ئەم وەشانە تازەیە چاپێکی ڕەنگی 2250 لاپەڕەیی بەرگی گالینگۆری گرانبەهایە بۆ لایەنگرانی وشەی کوردی کە وەکوو پەرتووک لای خۆیان هەیانبێ. فەرهەنگی شاسوار هەم لەسەر نێت بە خۆڕایی و هەم بە سێ بەرگی ناوازە بەردەستە.
ناوەندی بڵاوکردنەوە:
انتشارات توکلی، تهران، خیابان انقلاب ڕوبروی دانشگاه تهران،
مجتمع فروزنده شماره 225
تلفن 66956926_021[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,106 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!