ماڵپەڕی ستاندارد
ڕێکەوت: #14-01-2022#
فەرەنسا خەڵاتی پاڵەوانی سیاسی بەخشییە #سەلاحەدین دەمیرتاش#
ئینستوتی فەڕەنسوا مێتێرانی فەڕەنسی خەڵاتی ئازایەتی سیاسی ساڵانەی بەخشیە سەلاحەدین دەمیرتاش.
لە مەراسیمەکە هێسار ئۆزسۆی نوێنەری هەدەپە لە پاریس لە شوێنی دەمیرتاش خەڵاتەکەی وەرگرت.
هۆبێر فێدرن وەزیری دەرەوەی پێشووی فەرەنساو سەرۆکی ئینستوتەکە نامەیەکی هاوپێچی لەگەڵ خەلاتەکە پێشکەشی دەمیرتاش کرد، تیایدا ستایشی ئازایەتیی و ڕۆڵی قارەمانانەی دەمیرتاشی کرد، لە ڕووبەڕووبوونەوەی ویستی تاکڕەوانی ئەردۆغان.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,901 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!