ناو: عەلی
نازناو: عەلی مەحمود کاکەخان دزەیی
ناوی باوک: مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1888
ساڵی کۆچی دوایی: 1970
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەلێر
$ژیاننامە$
عەلی مەحمود کاکەخان دزەیی، ئەم تێکۆشەرەی گەلەکەمان لە عەشیرەتی ناوداری دزەیی یە لە ساڵی 1888 چاوی بە دونیا هەڵهێناوە لە تەمەنی لاویەتی هەر زوو هەست بە ئازارەکانی ژێر دەستەیی و داگیرکردنی خاک و نیشتیمانەکەی دەکات لەیەکەم ڕۆژی بەرپاکردنی شۆرش دا پەیوەندی بە و شۆرشەوە دەکات لە دژی زوڵم و ستەم و تێدەکۆشێت بۆ هێنانەدی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان کە له و قۆناغەدا خۆی دەبینیەوە لە درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە گەلی کوردستان، ئەم تێکۆشەرە بە قارەمانیەتی و ئازایەتی خۆی هەر زوو لە نێوان سەرکردەکانی شۆڕشدا جێگە دەستی خۆی دیاری دەکات، بەتایبەت کاتێک ڕووبەڕووی سوپای دوژمن دەبنەوە لە ناوچەی سورداش و دوڵی جافایەتی کە شکستی تەواویان به و هێزە زەبەلاحە هێنا کە بۆ ماوەی یەک مانگی بەردەوام لە شەڕێکی سەختی مان و نەماندا ڕووبەڕوو بوو بونەوە توانیان ئه و هێزە گەورەیە تێک و پێک بشکێنن و 2 فڕۆکە بخەنە خوارەوە هەروەها لە زۆربەی شەڕو و داستانەکاندا ڕۆڵی ئەم قارەمانە بەرچاو بووە هەر لە شەڕەکانی #گەرمیان# و ئاوباریک و #شارەزوور# و #پێنجوێن#. تێکۆشەر عەلی مەحمود کاکەخان دزەیی جێگەی ڕێزو و پایەیەکی تایبەتی هەبووە لای شێخ مەحمود هەمیشە ستایشی لە خۆبوردوویی و جوامێری و دڵسۆزی ئەم قارەمانەی کردووە، لە کاتی دوورخستنەوەی شێخ مەحمود بۆ وڵاتی هیندستان سەنگەری خەبات و کوردایەتی یان بەرنەدا و شان بەشانی ڕۆڵەکانی گەلی کورد ئاگری تفەنگەکانیان لە ڕووی دوژمناندا بڵێسەی دەسەند و نەیان هێشت دەنگی زوڵاڵی گەلی کورد و بانگی ئازادی کوردستان خامۆش بکرێت، ئەم قارەمانەی هەولێری هۆلاکۆ بەزێن ئەستێرەیەکی پڕشنگدارە لە مێژووی خەباتی شۆرشی شێخی قارەماندا ئەم ماندوو نەناسەی گەلەکەمان تا کۆتایهاتنی شۆڕش لە ساڵی 1931 بەردەوام بوو لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی خاک و نیشتیمانەکەی لە ساڵی 1970 بەئومێد و هیوای هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.