قۆریەکە دوو چاوەیه
مەلا نوری کوڕی مەلا ئەحمەدی کوێر، لە تیرەی(دەربەندی) لە دێیی(#ئۆمەر گومبەت# و #سێگردکان#)، کە دوو دێن لە ڕۆژئاوای ناحیەی تەقتەق لە سەر زێ، ئەم مەلا نورییە مەلای شاخە پیسکە بوو، فەقێیەکی هەبوو، خەڵکی کۆیە بوو، ناوی(فەقێ محەمەد ئەمین) بوو، لە ماڵی مەلا نوری خزمەتی ئەکرد، ڕۆژێک مەلا نوری(کوێخا حەوێز) و چەند کەسێک بانگ ئەکات بۆ نانخواردن لە ماڵی خۆی، فەقێ محەمەد ئەمین چایەچی بوو، لە پاش نانخواردن چایە تێ کرا، لە دوای هەموویان فەقێ چایەی بۆ خۆی تێ کرد، لە چایەی هەمووان بەڕەنگ تر بوو، مەلا نوری ڕووی کردە کوێخا حەوێز ووتی: مام کوێخا چۆن ئەبێ چایەی دوایی بەڕەنگتر بێ، کوێخا حەوێزیش ئەڵێ: مەلا وا دیارە قۆریەکە لە ناوەوە دوو چاوەیە، تازە ئەوەی کردۆتەوە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەواێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(12-13)[1]