بۆ قەبزی باشە
کەریم ئاغای مەلا واحید ئاغای حەوێزی بۆ سەرژمێری مەڕ و بزن هاتە(شاخەپیسکە) لەوێوە لەگەڵ کوێخا حەوێز و کوێخا (ئەحمەدی گۆپتەپە) بۆ ڕابواردن چوونە دێی(ئۆمەرگومبەت) کەریم ئاغا ئەچێتە ماڵی دۆستێکی خۆی، کوێخا حەوێز و کوێخا ئەحمەدیش دەچنە دیوەخان، نە نیوەڕۆ نە ئێوارێ هیچ نابێ بیخۆن، ئوێوارە لە جیاتی خواردن کۆلکە دارێکیان بۆ دەخەنە سەر ئاور، دارەکەش دەست دەکا بە قرچەقرچ و پڕیشک هاوێشتن کوێخا ئەحمەد هەڵدەستێتە سەرپێ و کەواکەی دادەتەکێنێ لەبەر پریشکی ئاورەکە، کوێخا حەوێز دەڵێ: ئه و هەستانە بۆ قەبزی زۆر باشە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(38)[1]