قۆلنج
رۆژێک کوێخا حەوێز لە دیوەخان دەڵێ: لەشم خۆش نی یە ئەچمەوە ماڵ لەوانەیە بە گوێرەی لەشم قۆلنجم کردبێ، یەکێ لە دانیشتوان لە دیوەخان ووتی: من قۆلنجم کرد و خۆم چەور کرد چاک بووم، یەکی تر ووتی: قۆلنجم کرد شێلامیان، یەکی تر وتی: قۆلنجم کرد و خۆم چەور کرد چاک بووم(ئەحە خلە) هەبوو ژنێکی پیری قەڵەوی ئێسک ئەستووری هەبوو ناوی ئایشە بوو، کوێخا حەوێز ڕووی کردە ئەحە خلە و ووتی: ئەحە تۆ به و ڕووتی یە چۆن قءلنج ناکەی ئەحە خلە ووتی: من بۆیە قۆلنج ناکەم چونکە لنگی ئایشەم هەر لەسەر شانە وەکو بم شێلێ وایە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(40)[1]