ئۆمەری سۆفی پاشا
ئۆمەری سۆفی پاشا هەبوو لە کۆیە، هاوینێ بارە بەفرێکی بۆ کوێخا حەوێز هێنا ئه و ساڵەش دەغڵ زۆر گران بوو، بەڵام ساڵی پێشوو ئەوەندە هەرزان بوو هەر ئەوەتە بە خۆڕایی نەبوو، کوێخا حەوێز شەش تەنەکە جۆی دا بە ئۆمەر لە باتی بەفرەکە، ئۆمەر لەبارکردن سستی کرد، کوێخا حەوێز هەستی پێکرد کە ئۆمەر بە بارەکە ڕەزا نییە: ئۆمەر وا دیارە تۆ بە هەقەکەت ڕەزانی، ئۆمەر ووتی: مام کوێخا ئه و هەقە زۆر کەمە دەغڵەکە هەر دەغڵی پارە، پار بە خۆڕایی بوو، ئەم ساڵ واگرانە، کوێخاش ووتی: تۆ دەغڵەکە وەکو دەغڵی پار حساب بکەی منیش بەفرەکە وەکو بەفری زستانێ حیساب ئەکەم، سێ ڕەنجبەرم هەبوو حەوشەکەیان پێ خاوێن نەئەکرایەوە، ئۆمەر بە پەلە پەل بارەکەی بارکرد، ماڵ ئاوایی نەکرد و ڕۆیشت.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(41)[1]