بچین تاڵانی بکەین
رۆژێک پیاوێک هاتە دیوەخانی شاخەپیسکە ووتی: کامە کوێخا حەوێزە، ووتیان: ئه و پیاوە، کابرا عەبا و کەوای لەبەر بوو یەک باوەشی شاڵ لە پشت بوو، ڕووی کردە کوێخا حەوێز و ووتی: مام کوێخا تەکیەم سووتاوە خەڵکی بەری کەرکووکم تەکیەم هەردەم پڕ بوو لە فەقیر و هەژار ئێستاش سووتاوە هیچ نی یە لێی ڕابخەم جا ئەگەر لبادێک، بەڕەیەک یان کەونە سهزجادەیەکم بدەیتێ بۆ ئه و هەژارانەی ڕابخەم کوێخا حەوێز ووتی: بەخوا کاکە هیچ بەڕە و لباد و سوجادەم نییە، بەڵام ئەوەندە هەیە تفەنگێکی چاکم هەیە لەگەڵت دێم ئەوەی تەکیەکەی سوتاندوی ئەگەر پێی بوێرین تاڵانی دەکەین و ئەوەی هێنامان بۆ تەکیەکەی جەنابت.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(41-42)[1]