دایکی کامتان بوو
بنەماڵەیەکی ئاغای دزەیی لە دەشتی #هەولێر# کە بەماڵی(بایز) ناو ئەبرێن ئەم بنەماڵەیە تاقمە چاوەشێکیان هەبوو، سەرۆکی چاوەشەکان ناوی(کەچەڵ) بوو، جارێک ئه و ئاغایانە دێنە شاخەپیسکە کەچەڵیان لەگەڵ ئەبێ، ڕۆژێک کەچەڵ لە کۆرەکە دەست ئەکا بە قسە و ئەڵێ: لەساڵی 1916شەڕی ڕووسی و حکومەتی عوسمانی بۆ شەڕ چوینە ڕەواندز نزیکەی شەش مانگی پێ چوو جا کە گەڕاینەوە هەر کە گەیشتمەوە ماڵ یەک سەر لە پێش چاوی مناڵەکان ژنەکەم پاڵ خست و سواری بووم، کوڕێکی گچکەم هەبوو، ووتی: ئەوە چی یە هەر داکم و هەر داکم جارێک داپیرم وا لێ ناکا، کوێخا حەوێزیش ووتی: داپیری کوڕەکە دایکی خۆت بوو یا دایکی ژنەکەت بوو، کەچەڵ ئەڵێ: مام کوێخا لە کوڕەکەم خراپ تره، کوێخا حەوێزیش ووتی: مناڵ دوو نەنکی هەیە دایکی باوک و دایکی دایک.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(43-44)[1]