هیچی نامێنێ
مەحمودی کاکەخان ئەمرێ کوێخا حەوێز ئەچێتە سەرخۆشی(عەلی ئاغا)ی کوڕی و خزمەکانی مەحمودی ئاغا کە ئەگەنە دیوەخان ئەبینن ئەوا لە چواردەوری دیوەخان ئەوا چێشت و پڵاوی برنج ڕیزکراوە و ڕێژراوە مەلایەکی خەڵکی سنوری ئێران ئێوارە دەستی کرد بە چیڕۆک و(حکایت) هەتا کاتی خه و سبەینێ سوار بوون و هاتنەوە لە ڕێگا کوێخا حەوێز ئەڵێ: بە خوا زۆر خەمی عەلی ئاغام هەیە هیچی نامێنێ سوارەکان ئەڵێن بۆچی مام کوێخا ئه و هەموو دێیەی هەیە و کارێزی(گرد مەلا)ی هەیە و پەنجا حوشتری هەیە چۆن هیچی نامێنێ؟ کوێخاش ئەڵێ: باوکم ئێوە نازانن ئه و مەلایەی داناوە چیڕۆک ئەگێڕێتەوە و ئەڵێ فڵانە پاشا ئەوەندەی خەڵاتدا پاشایەکی تر سامانێکی زۆری بەخشی عەلی ئاغاش به و پێ یە دەست پێ ئەکا کوڕێکی سەخی یە دەستیشی بە ماڵەکەوە نەسووتاوە کاتێک ئەزانێ هیچی نامێنێ و ئیتر پاش دوو ساڵ عەلی ئاغا حوشتری نەما و دەست کورتی ڕووی تێکرد لە حکومەت یاخی بوو بە هەزار حاڵ دایان مەزراندووە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(44-45)[1]