ناونیشان: گەردی بێگەردترین زمانناسی کورد
هیچ کاتێک پێمخۆش نەبووە لەسەر هیچ کەسایەتییەک بدوێم و بڕشێمەوە، بەڵام عەزیز گەردی شایانی زۆر لەوە زیاترە... شایانییەتی بەبیرکردنەوەیەکی قوڵەوە لەسەر بدوێی و بنووسی، چونکە هەرکاتێک سەیری هەر وەرگێڕانێکی بکەی لەداغستانی منەوە تا کۆتا وەرگێڕانی و بەتایبەت لە ئەدەبی بێگانان و ڕەوانبێژییەکەی کە زۆر زیاتر بۆچوونی زانستی هەڵدەگرێت، هەست بەوە دەکەی کوردانەو پاراو، ڕەوان و شارەزار لە نیشاندانی بن دێرەکان، مەبەستەکان و ئاماژەکانی دەپێکێت، ئەمە نیشانەی ئەوە نییە دکتۆر عەزیز گەردی شارەزا و زمانزانێکی باشە و بەچەندین زمان قسەی کردووە، بەڵکو ئەمە هەست و تێکەڵاو بوونە بە زێد و زمانی نەتەوەی و شارەزابوونێکی بێگەردە لەزمانی کوردی، ئەمەش بۆ ژیانە کڵۆڵییەکەی و هەوڵە بێوچانەکانی دەگرێتەوە، چونکە عەزیز گەردی سەدان گەردی بڕیووە تا بێگەرد بووەو بووەتە عەزیز گەردییەکەی ئێمە... ئەگەر ئاوڕێک لەژیانی بدەینەوە هەر زوو بۆمان دەردەکەوێت بەماندووبوونی خۆی و بێ نازی پەروەردە بووە و لەناوخاکی کوردان و زمانە پاراوەکەی پیرو پیرەکانەوە زمانی گۆشبووەو بووەتە نەمری زمانی، هەرکاتێک هەر وەرگێڕانێکی بخوێنیتەوە ڕاستەوخۆ بەر چەندین وشەی کوردی پاراو دەکەویت، ئەمە سەرباری لێزانینی گەردی لە نیشاندانی مەبەست و وشەو خاڵبەندی و ڕەوانبێژییەکەی، هەموو ئەمانە و لێکۆڵینەوەکانی و بەراورد کردنەکانی وای کردووە وێنەی کوردانە ترو دیمەنی جوانتر و ئاماژەی باشتر بپێکێت لە وەرگێران و نووسراوەکانیدا... بێگومان دکتۆر بۆ نووسین و وەرگێرانی هەر کتێبێک ئەوەی جێ بەجێکردووە کەدەڵێت: بۆ نووسینی گەڵایەک پێویستت بەخوێندنەوەی دارستانێکە، هەر لەم ڕوانگەیەوە دکتۆر دەستی نەبردووە بۆ وەرگێڕانێک شایستە و پێویستت نەبووبێت، خوێنەرانی بەرهەمەکانی هەرکاتێک ئەم وشەو ڕستانەی من ببینن تێگەن تا چەندە ڕاستە و عەزیز گەردی لێزانانەو بە ئاگادارییەوە دەستی بۆ وەرگێڕانەکانی بردووە، بۆ دڵنیابوون و نموونەیەکی باڵا ئەوەتاچەندین نمونە هەیە لەوانە: لەگەڵ منداڵانی گوندەکەماندا، بووکۆکەی قسەکەر، چیرۆکی بەرئاگردان، درەختی چل دارستان، حاجی مرادەکەی تۆڵستۆی و دەیان نمونەی تر... خودا گەردی بۆ ئەوە خوڵقاندبوو تا ئەدەبی کوردی بێناز نەبێت لە وشەی ڕەسەنی کوردی و ئاماژەی جوان و ڕستەی پاراو، وەرگێڕانی تایبەت...
ئەگەر سەیری هەر وەرگێڕانیکی بکەی بەتایبەت چیرۆکەکانی ئیزۆپ هیچ کاتێک وشەو ڕستەیەکی دانەناوە کە هەست بکەی یەک ناگرێتەوە، یاخود مانا نابەخشێت ئەمە نەخشەسازییە، چنین کارییەکی تۆکمەیە و شارەزابوونە لە گرێ و چنینکاری، هەڵبەتە من تەنها باسی بیر ڕوونی گەردی دەکەم لە بێگەردی زماندا خۆ ئەگەرنا هەر بۆ چرکەیەک سەر بسووڕێنی و بیر بکەیتەوە ناتوانی باسی نۆبەرە شاکارەکەی کە لەسێ بەرگدا نەکەی کە پێشکەشی کوردی کردووە، یان فەرهەنگی زمانی خۆی کە گەردی بۆخۆی فەهەرنگێکی کوردی پەتییە، ئەمە جگە لەوەی سەرتۆپی عەر�
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,209 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!