ناو: بەشدار قادر
نازناو: شۆڕش هەولێر
ناوی باوک: قادر
لەدایکبوون: #1977#
ڕۆژی شەهیدبوون: #29-05-2007#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #جزیرا - بۆتان# [1]
$ژیاننامە$
مێژووی بەشدابوون: بەهاری 1997, هەولێر
شوێنی شەهیدبوون: چراڤ - هەرێمی بۆتان
هەڤاڵ شۆڕش هەولێر گەنجێکی فیداکار و پەیوەستی ڕێبازی شەهیدان بوو.
ئامادەی هەموو ئەرکێکی شۆڕشگێڕی بووە کە پێی دەسپێردرا. لە نێوان ساڵانی 1997-2007 بەشداری دەیان چالاکی و سەرکەوتنەکانی گەریلا بووە و زیاتر لە جارێکیش برینداربووە. دوایین جار لە چراڤی هەرێمی بۆتان لەگەڵ پۆڵێک هەڤاڵی دیکەی لە دوای بەرخوودانێکی دوو ڕۆژە و تۆمارکردنی داستانێکی مێژوویی دەگەنە کاروانی نەمران و شەهید دەبن.
شەهیدی فەرماندار عەگید جڤیان کە فەرمانداری تابووری شەهید شۆڕش بووە، وتارێکی بەهاداری لەسەر کەسایەتی شەهیدان شۆڕش هەولێر و دژوار دێرەلووک نووسیووە و لە هەمان ساڵدا لە ڕۆژنامەی سەرخووەبوون بڵاوکراوەتەوە.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهید شۆڕش و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی.