لەسەر سەد حەبلان بازی دایه
لە کۆندا ژمارەی(100) سەد ژمارەیەکی گەورە و زۆر بووە لە زۆر بواردا بەکارهاتووە وەک: پیری و سەد عەیب، لەسەر سەد حەبلان یاری دەکات، بە هۆی گوڵە گەنمێکەوە سەد گوڵە زیوان ئاوێ دەخواتە، بەهۆی گوڵێکەوە سەد دڕک ئاو دەدرێت، بە هۆی گەنمەوە سەد گوڵەجۆ ئاو دەدرێت، بەڵام لەگەڵ زۆربونی ژمارەی دانیشتوان ئه و ژمارە سەدانەش هەڵکشاون ئێستا دەوترێت: پیری و هەزار عەیب و...تاد، لە یاری منداڵاندا(حەبل)، پەت، گندر بەکارهاتووە بۆ یاری کچانە و کوڕانە بۆ یاری(پەت پەتانێ )ی کیژان و(ڕاکێشانی پەت پەتانێ) بۆ کوڕان، ئه و ئیدیۆمە به و شێوەیەش هاتووە: لە سەر سەد حەبلان یاری دەکات، ئه و منداڵەی لە بازدان دا بەسەر پەتەکە سەرکەوتوو بێت، یایزانێکی باشە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێکی گەورەی زۆرزان کە دەست دەبات بۆ ئه و کون و ئه و کون یان ئه و حزب و ئه و حزب دەکات یان بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانی کاسبیی و مامەڵەی جۆراوجۆر دەکات و ئەزمونێکی باشی پەیداکردبێت بەتەوەسەوە پێی دەوترێت: هێندە زۆرزانە لەسەر سەد حەبلان بازی دایە.[1]