ئاسکی نەگیراو زۆرە.
لە کوردەواردا ئاسک ئاژەڵێکی کێویی بەهادار و بەنرخە، بە پۆل بە یەکەوە دەژین، مەبەست لەوەیە کە شتی بەنرخ لە ژیاندا زۆرە بەڵام شتێک نرخی هەیە کە لەژێر دەستتدابێ و موڵکی تایبەتیی خۆت بێ، ئەگینا هەموو شتە بەهادار و بەنرخەکان ئەگەر خاوەندارێتیان بۆ کەسێک نەگەڕێتەوە، گرنگیان نییە. [1]