داری چەمی چەماوە، مردووە و زیندووی لێناوە
داری چەمی چەماوە: مەبەست ئەو دارەیە کە بێشکەی لێ درووستدەکرێ و دەچەمێنرێتەوە (دارەکە دەخریتە ناو ئاو، بۆ ئەوەی نەرم ببێتەوە و بەئاسانی بچەمێتەوە) مردووە و زیندووی لێناوە، مردوو واتە: بێشکە و زیندووش واتە: منداڵ کە دەخرێتە ناو بێشکەکەوە. وەڵام لانکە یان بێشکە.[1]