ناونیشانی بابەت: پەشێوییەکانی پاش منداڵبوون
ئامادەکار: #سەیران بەرزنجی#
سکبوون و منداڵبوون دوو قۆناغی سرووشتین لە تەمەنی میینەدا، لەوانەیە کەم مێ هەبیت حەز بەم دوو قۆناغە نەکات، ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە تەنیا باس لە پەشیویەکانی پاش منداڵبوون دەکەین.
=KTML_Bold=دەتوانین ئەو پەشیوی و حاڵەتانە بکەین بە دوو جۆر:=KTML_End=
1- دڵتەنگی پاش منداڵبوون: ئەم بارە نزیکەی لە 50%-70% میینە هەیەتی پاش منداڵبوون بە حاڵەتیکی نەخۆشی دانانرێت بەڵکوو ئاساییە و لە چەند ڕووژی پاش منداڵبوون بەتایبەتی پێنج ڕووژی یەکەمی دوای منداڵبوون دایک هەست بەدڵتەنگی دەکات و جارجار دەگری لەبەرخۆیەوە، خەوێ تێکدەچێت واتە بەنارحەت خەوی لێدەکەوێت یان ناتوانی بەپیێ پێویست لەخەودا بمێنێتەوە، ترسی ئەوەی دەبێت نەتوانێت کۆرپەکە بەخێوبکات، هەست بە نائارامی دەکات.
هۆکاری ئەم دڵتەنگیە بۆ گۆڕان لەئاستی ئیسترۆجین و پرۆجیستیرون دەگەڕیتەوە کە پاش منداڵبوون بەخێرایی دادەبەزێت.
=KTML_Bold=ئەگەری ئەم حاڵەتە زیاترە لەوانەی:=KTML_End=
1- یەکەم جارە منداڵیان ببێت.
2- پیشتر گرفتیان هەبووە لەکاتی سووری مانگانە کە پێی دەڵین نیشانەی پیش سووری مانگانە.
3- لاوازی پاڵپشت و خۆگونجاندنی کۆمەڵایەتی.
=KTML_Bold=چارەسەر:=KTML_End=
لەبەر ئەوەی ئەم نەخۆشی نییە بۆیە پێوێستی بەدەرمان نییە بەڵکوو تەنیا برێک پاڵپشت کردن و دڵنیایی کردنەوەی دەوێ. لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا ئاسایی دەبێتەوە.
ئاییندەی ئەم حاڵەتە: زوربەی زوریان دەگەرێنەوە باری ئاسایی و هەندێکی کەمیان گەر دڵتەنگیەکەی زۆر بێت ڕەنگە ببێتە حاڵەتی خەمۆکی پاش منداڵبوون.
2- خەمۆکی پاش منداڵبوون: لە ماوەی شەش هەفتەی یەکەمی پاش منداڵبوون ڕوودەدات، ئەگەری سەرهەڵدانی لە 10%-15% دەبێت.
=KTML_Bold=نیشانەکانی:=KTML_End=
1- هەستکردن بەدڵتەنگی و گریان.
2- بێخەوی و خەوی ناخوش.
3- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.
4- کەمبوونەوەی تەرکێز ولاوازی توانای بڕیاردان.
5- بیری سلبیانە سەبارەت بەخۆی کە ناتوانێت بایەخ بدات بەکورپەکەی.
6- دڵەڕاوکێی زوور سەبارەت بەتەندرووستی کۆرپەکەی و گومان دەبات بەوەی کۆرپەکەی ناتەواوی هەیە یان نەخۆشی هەیە.
7- بێری خۆکووشتن.
=KTML_Bold=ئەگەری ئەم حاڵەتە زیاترە لەوکەسانەی:=KTML_End=
1- ژیانیان بڕیکی زور تەنگەژە و گرفتیان هەیە.
2- مێژووی پەشێوی دەروونیان هەیە.
3- تەمەنیان کەمە.
4- پەیوەندی هاوسەریان لاوازە.
5- پاڵپشتی کومەڵایەتیان لاوازە.
6- سکیان بووە بی پلان دانان، سکی نەخواستراو.
7- شێری خۆیان نادەنە منداڵ.
8- بێکارن.
=KTML_Bold=چارەسەر:=KTML_End=
1- بوونی کەسانێک لە دەووروبەرت پاڵپشتێت بکەن، لێت تێبگەن.
2- خواردنی بڕیکی زوور لە ماسێ کە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ.
3- نەشاردنەوەی هەست و خەم و توڕەیەکان واتە کپ نەکردنی لەناخ و دەروون.[1]