ئەڵێی مەشکەیە تاڵ ئەدا.
مەشکە ماوەیەک کە دۆی تێکرا، چەرمەکەی خاو دەبێتەوە و بە دەستا ئەنووسێت، لە کوردەواردا بۆ ئەوەی بەدەستا نەنووسێت، تاڵی ئەدەن، جەوت، قەزوانی وشک، توێکڵی پرتەقاڵی وشک و خوێ دەکوتن، بە خەستی بە دیوی ناوەوە و دەرەوەی دەکەن تا دوو بۆ سێ ڕۆژ، پاشان بە چەقۆ دای دەماڵن و دەیشۆنەوە، بەو جۆرە پنر دەبێتەوە و تام و بۆنی خۆش دەبێت. ئەم پەندە بە یەکێک ئەوترێت کە جوێنێکی زۆر بدا بە یەکێک و بە جوێن بیئاخنێ و تاڵی بدا.[1]