ڕۆژی چوارشەممە 21 ئەیلوولی 2022 لە سەڵاحەددین سەرۆک #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز دکتۆرە #ڕێواز فایەق# سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد.
هەردوولا لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان کردوو زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی هەماهەنگی و یەکدەنگی کرد لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور.
جەنابی سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لەڕابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,159 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!