جۆری وشە: ناو
واتا:
تەندور: تەنوور • تەندویر • تەنویر • ئارتوون
ئاڕگوون لە قوڕی خوساو و خوێ و مووی بزن دروستدەکرێت (0.75) م قووڵە و تیرەکەی نزیکەی (0.52) دەبێ، لە عەرد دەگیرێ هەر چواردەوری بە قوڕ سواق دەدرێ، لەلا تەنیشتێکی خوارێ گوڵبێنەیەکی تێ دەهێشترێتەوە، بە دار و چیلکە گەرم دەکرێ تا سوور دەبێتەوە، ئینجا (کولێرە) ئەستورکی پێوەدەن و دەیبرژێن، کەرکووک و دەشت و گڵەسوورەکەی بەناوبانگترینن بۆ دروستکردنی تەنوور. [1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 173 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!