ئیش کەرە، تا لێی نەخوڕی ناڕوات.
هەموو کەسێک ئەگەر خۆی بە بەرپرس بزانێت بەرانبەر بە کۆمەڵگە، بەپێی پێگە و توانای بەشێک لە ئیش و بەرپرسیارییەتییەکانی دەکەوێتەسەر، دەبێت جێبەجێیان بکات، هەموو ئیشێک لەسەرەتاوە گران دیارە، دواتر کە دەستپێکرد ئاسان دەبێت، واتە: ئیش نەیکەی بەسەرتەوە کەڵەکە دەبێت کە دەستت دایە، وردەوردە کەم دەبێتەوە. [1]