ئاوی لە چۆمانە
ئەسڵی لە چیایە
ڕسقی لە ماڵانە
چۆم: چەم. مەبەستی مەتەڵەکە ئاشی ئاوگەڕە، ئاوی لە چۆمانە، واتە: ئاش بە ئاوی چەم یان جۆگە دەگەڕێت، ئەسڵی لە چیایە، مەبەست لە دانەوێڵەیە کە لە ئاشدا شتێکی بنچینەییە و دەهاڕێ، ڕسقی لە ماڵانە، مەبەست لە ئاردە کە برێتەوە بۆ ماڵەکان، وەڵام (ئاشی ئاوگەڕ) .[1]