ئاڵیان ماڵیان زاوای خاڵیان
هاتە ماڵیان چی دەدەیێ
ئاڵیان: لێپێچانەوە، تێهەڵپێچان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ئاڵیان ماڵیان زاوای خاڵیان، واتە: داوایەک لە کەسێک دەکرێت و تێیهەڵدەپێچرێ کە بیکات یان وەڵام بداتەوە، هاتە ماڵیان چی دەدەیێ، واتە: کەسێک زاوای خاڵت بێت و بێتە ماڵت، مەبەست لە باوکە، پێویست دەکات دایکتی بدەیتێ. وەڵام (دایکم) . [1]