#بەهمەن قوبادی#: من دژایەتی ئەوانە دەکەم کە ژن دەکوژن
دەرهێنەر و سینەماکاری کورد، بەهمەنی قوبادی ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو وشانەی دەدات کە دەوترا لە دژی ئایینی ئیسلام وتویەتی و دەڵێت: هەرگیز مەبەستم نەبووە سوکایەتی بە هیچ ئایینێک بکەم، من هەمیشە عەرەب و خەڵکەکەیم خۆشویستووە، هەرگیز سوکایەتیم بە ئیسلام نەکردووە، بەڵام من لە دژی ئەو ئیسلامییانەم کە منداڵ دەکوژن، کە ژنەکانمان دەکوژن، کە دەستدرێژی دەکەنە سەر ژن و کچەکانمان، ئەو ئیسلامییانەی وشەی اللە دەهێنن و لە تەنیشتی خەنجەرێک دایدەنێن و دەیکەنە سەر ئاڵاکەیان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 982 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!