ناونیشانی بابەت: لە کاتی پەتا و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا باشترین جۆری خواردنەکان
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
لە کۆتایی وەرزی پایز و زستان مرۆڤ زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە پەتای وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا هەیە؛ بۆ زوو چاک بوونەوە و تێپەڕاندنی ئەو نەخۆشیانە کۆمەڵێک خواردنەوە پێویستە زیاتر بخۆرێنەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- ئاو: خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردن و چالاککردنی بەرگری جەستە، ئاوی شلەتین یا گەرم باشترە بخورێتەوە.
2- چای ڕازیانە: ڕۆژی دوو بۆ سێ جار.
3- چای سەوز: بە گەرمی و بێ شەکر، یا کەوچکێک هەنگوینی تێ بکرێت.
4- شۆربای گەرم: شۆربای مریشک یەکێکە لە خۆراکە گرنکەکان، هەروەها شۆربای تری وەک پەڵپینە بەترش، شۆربای قارچک، شۆربای سەوزەواتی وەک شۆربای بڕۆکلی یا سپێناخ لەگەڵ قەڕنابیت و گێزەر.
5- زەنجەبیل: چای زەنجەبیل بە تەنیا یا لەگەڵ لیمۆ یا هەنگوین.
6- چای گوڵە مێخەک: ڕۆژی دوو بۆ سێ جار.
7- ئاوی لێمۆ: گیراوەی ئاو و لێمۆ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بە تەنیا یا لەگەڵ نەعنا یا هەنگوین یا زەنجەبیل.
8- چای گوڵە بەیبوون یان گیراوەی ڕەشکە و هەنگوین.
9- شیری گەرم.
$باشترین جۆری خواردنەکان:$
1- ماست.
2- میوە مزرەمەنیەکان وەک پڕتەقاڵ و لالەنگی و نارنج و لیمۆ.
3- بلۆبێری و هەنار.
4- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (A) وەک گێزەر، بیبەری زەرد، بەهێ، کەلەرم، پەتاتەی شیرین.
5- سیر و پیاز.
6- ماسی بە تایبەت ماسی سەلموون. [1]