ناونیشانی بابەت: بۆچی پەتاتە زۆر سووربکرێتەوە مەترسیدارە؟
ئامادەکردن: د. #لەشکر حەمید#
ماددەیەکی کیمیای بە شێوەیەکی سرووشتی لە کاتی ئامادەکردن و پلەی گەرمی بەرزی هەندێک خۆراک دا سەرو 120 پلەی گەرمی بەشێوەیەکی شاراوە لەهەندێ لە خۆراکەکاندا درووست دەبێت پێی دەڵێن ئەکریلامێد کە ماددەیەکی کیمیای یە لە درووستکردنی کاغەز و بۆیاغ و پلاستیک بەکاردێت ، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بۆ ئەوکەسانەی دەیخۆن درووست دەبێت لە هەموو تەمەنەکاندا ، لە چەند جۆرێک خۆراک دا ئەگەر زۆر گەرمبکرێت و ڕەنگی بگۆڕێت بۆ قاوەی مەترسی درووست بوونی زیاترە بە تایبەتی لە (پەتاتە و نان و تۆست و بەرهەمی دانەوێڵە، قاوە)
نیشاستەکەی دەگۆڕێت بۆ شەکر لەگەڵ ترشە ئەمینییەکان یەک دەگرێت ئەکرلامید درووست دەکات،
ئاسان نی یە ئەکرلامید لە خۆراکەکان دا بسڕینەوە بەڵام بەهۆی وردی لە بەکارهێنان و دەتوانین بڕکەی کەم بکەینەوە بەم جۆرە:
- لەکاتی سوورکردنەوەدا ڕەچاوی کاتی سووربوونەوە و پلەی گەرمی پێشنیار کراو بکرێت و خۆتان بەدوور بگرن لەزیاد بەدەر سووتاندن.
- پەتاتەی سوورکراوە ڕەنگی زردی ئاڵتونی بێت نەک قاوەی و زیاد برژاندن.
- دانانی پەتاتە لەساردکەروە و سەلاجە و بەڕاد دا ئاستی شەکر شەکر زیاد دەکات بەمەش ئەکرلامید درووست دەکات پێویستە ئەتاتە لە شوێنی تاریک و سارد هەڵبگیرێت.
- نان و تۆست زۆر نەبرژێنرێت ڕەنگی نەبێت بە قاوەی تۆخ. [1]