بەپێی نووسراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاساییشی #هەولێر#، کە ئەمڕۆ #20-02-2023# دەریکردووە و ئاڕاستەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی کردووە تێیدا هاتووە: کۆنووس و پەیڕەوو و پرۆگرامی ناوخۆی حزبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوارەمین کۆنگرەی خۆیاندا لە ڕۆژی شەممە لە ڕۆژی #21-12-2019# پەسەند کراوە و دیاریکراوە کە ئەم حیزبە دوو هاوسەرۆکی هەیە، هەریەک لە #بافڵ تاڵەبانی# و #لاهور شێخ جەنگی# بورهانە.
دادگای لێکۆڵینەوەی ئاساییشی هەولێر دەشڵێت: بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئەم حیزبە دەکرێت و هەر زانیارییەکی دیکە هەبێت لەسەر ئەم بابەتە پێویستە بە نووسراو ئاگادارمان بکەنەوە.
لەماوەی ڕابردوودا، ڕۆژی #01-02-2023# بەهەمان شێوە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاساییشی هەولێر نووسراوی ئاڕاستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراق کرد و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی ناوبرد، ئەمەش پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی ئاڵۆزکرد و پێدەچێت بڕیارەکەی ئەمڕۆی 20-02-2023ی دادگا، هێندەی تر پەیوەندی ئەو دوو حزبە ئاڵۆز بکات. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,004 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!