ناو: ئاراس
ناوی باوک: نوری ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوی تەواو: ئاراس نوری ئەحمەد
لەدایکبوون: سلێمانی، #سەرچنار#
خوێندن: لە سلێمانی خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە. بەکالۆریۆسی لە زانکۆی موسڵ لە زانستی کۆمپیوتەر بەدەست هێناوە، دواتر پەرەی بەخوێندن داوە و لە ئەڵمانیا پلەی دیپلۆمی باڵا لەزانستی کۆمپیوتەر، ماستەر لە زانست وەرگرتووە و لە ساڵی 1999ەوە وەکوو ئەندازیاری بەرنامەداڕێژ، ڕاوێژکار، بەڕێوەبەری پڕۆژە و پەرەپێدەر کار دەکات.
=KTML_Bold=کاروچالاکی لە زانست و زماندا:=KTML_End=
ساڵانێکە چالاکە لە بوارەکانی سەرچاوەکراوە، ویکی، فەرهەنگ و نواندنی پیتەکوردییەکان لە کۆمپیوتەر و پڕۆژەی دۆتکورد بۆ بەدەست هێنانی دۆمەینێکی بۆ کورد پێک هێنا. چەند نووسراو و بەرنامەی لەسەر پاراستنی زانیاریی و هێرشی ئەلیکترۆنی وەکوو دوو بابەتی گرنگ پێشکەش کردووە. لەگەڵ هاوڕێکانی لە زکورد و چاوگ و پۆدکاستی چاوگ بەردەوامن لە گەیاندنی زانین و ڕۆشنبیریی زانستی.
لە 1995 ئەندام بووە لە زانستخوازن و هەوڵی درووستکردنی کۆمەڵەیەکی سەربەخۆی داوە بۆ شارەزایانی کۆمپیوتەر
لە 1998 دا کردنەوەی خولی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بۆ کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا، شاری نوێرنبێرگ.
لە 1998 دا گۆڤاری توێشووی زانستخوازانی چاپ کردووە، 4 ژمارە لە کوردستان و لە ئەڵمانیا بەچاپی گەیاندووە.
لە 1999دا فەرهەنگی مامۆستای شەوکەت ئیسماعیل، کە 1300لاپەڕەیە، نووسیوە و لاتینی و شێوەی مەوریدی عەرەبی بۆ داناوە
لە 2003 ەوە لەگەڵ هاوڕێیانی زانستپەروەر لە (زکورد) بەردەوامە، لە نووسینی بابەتی بواری ئایتی، فەرهەنگی زکورد بەرهەمی چەندین کۆبوونەوەبوو
لە 2003 ەوە لەگەڵ هاوڕێیانی کوردئایتی گرووپ، چالاکانە لە مەکۆ و بەشی هەواڵەکاندا بەشداربووە.
لە 2005ەوە هاوکاری کردووە لە ناسینی ئەلفوبێی کوردی و پشتیوانی یونیکۆد بۆ جیاکردنەوەی کوردی لە سیستەمە جیاجیاکاندا. سەرەنجام گورزەی یونیکوردی کوردئایگی گرووپ لە لینوکسدا جێگیر بوو.
لە 2007 دا تیمی لینوکس ئوبوونتووی پێکهێناوە و سەرپەرشتی پێناسی زمانی کوردیی ناوەندی کردووە، کە لەگەڵ چەند خۆبەخشێکدا پێکەوە سیستەمی لینوکسیان کردووەتە کوردی و دواجار لە 2021 دا زمانی سۆرانی تێهەڵکێش کرا.
لە 2007 دا ویکیمدیای کردە کوردی / سۆرانی. وەکوو ئەندامێک لەو دەمەوە پشتیوانی ویکیپیدیای کردووە، کۆڕی بۆ بەستووە (2009 شاری نوێرنبێرگ، 2012 شاری سلێمانی / بنکەی ژین) . کاری کردووە بۆ چالاککردنی زمانی کوردی لە ویکیپیدیا و هاوبەشی کردووە لە جیاکردنەوەی زمانەکاندا.
لە 2008ەوە پڕۆژەی دۆمەنی کورد (dotKRD) ڕاگەیاند بە هاوکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن. کە دواتر فەرمانگەی ئایتی لەئەستۆی نا و جێبەجێی کرد. (پڕۆژەکە 2010 پەڕڵەمان ڕەزامەندبوو لە بودجە پارەی بۆ دیاری کرد) .
لە 2008ەوە ئەندامە لە چاوگ. چالاکانە بەشداری لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان و پۆدکاستی چاوگدا کردووە و بەردەوامە.
لە 2009 ەوە هەوڵی یەکخستنی ئەلفبێی زمانی کوردی داوە بۆ یەکدەنگی لەسەر نواندنی پیتە کوردییەکان و کۆدەکانی لە کۆمپیوتەردا. بەنامە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم و چاوپێکەوتن باسی کردووە. دواجار لە 2013 دا و بە پشتیوانی ئەکادیمیای کوردی کۆدەنگی لەسەر کۆدەکان و تەختەکلیلی کوردی بەئەنجام گەیشت. لەگەڵیدا بە کۆششی فەرمانگەی ئایتی گشتاندن لە سەرۆک وەزیرانەوە بووە بڕیار. ساڵی 2022 دووبارە لەسەر گرفت و چارە و ئاستەنگییەکانی زمانی کوردی لەتەکنۆلۆجیادا، هاوڕێیانی کۆ کردووەتەوە و ڕێگەچارەیان دیاری کردووە.
بابەت و نووسینی لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا هەبووە.
=KTML_Bold=لە پەڕتووکە چاپکراوەکانی:=KTML_End=
1- بەشداربووە لە فەرهەنگی زاراوەکانی کۆمپیوتەر - زانستپەروەرانی کورد (دووجار بەچاپی گەیاندووە لە 2009، 2010 دا)
2- پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر 2012 - چاپخانەی ڕۆشنبیری / هەولێر (بڕوانە)
3- بازاڕدۆزیی دیجیتاڵی Digital Marketing، لەگەڵ نووسەر ڕەسوڵ ساڵح، 2021 / چاپی پڕۆژەی قەفتان، بەڕێز نەوزاد قەفتان خەرجی لەئەستۆ گرتووە.
4- گرنگیی داتاکان، 2021 / سلێمانی - کۆمپانیای وان لە سلێمانی ئەرکی چاپکردنیان لەئەستۆ گرتووە. [1]