حوشتر و حەمام، مەیمون و عەبا.
حوشتر ئاژەڵێکی باربەری گەورە و بەهێزە، حەمام: گەرماو بەو شوێنە تایبەتییە دەوترێت کە مرۆڤ جەستەی خۆی تێدا دەشوات، مەیموون: ئاژەڵێکی بزۆزە لە دارستاندا دەژی، عەبا: پارچە قوماشێکە بۆ داپۆشینی تەواوی جەستە بەکاردێت، پەندەکە باسی چوار شت دەکات کە هیچیان پەیوەندیان بە یەکەوە نییە، بە یەکێک ئەوترێ کە لەگەڵ ئیشێکدا خەریک بێت کە هیچی لێنەزانێ و سەری لێدەرنەکات. [1]